تۆڵهەڵدان جودی: هەزاران چەتە نەیانتوانی ئیرادەی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بشکێنن
فەرمادداری بەرخۆدان لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەبی سووریا ڕایگەیاند، کە داستانی بەرخۆدان یەکێکە لە شەڕە توندەکان و ئاماژەترینە بۆ ئیرادەی گەل، سەرەڕای کەمی سەرچاوەکانیان، پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکو بە ئیرادەیەکی نەگۆڕ شەڕیان کرد.
بێریڤان ئینتاجی
حەسەکە-لەو شەقامانەی کە گۆڕەپانی شەڕ بوون، دەنگی تانکەکان تێکەڵ بە هەنگاوی منداڵان بوو، شێخ مەقسود و ئەشرەفیە جارێکی تر ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەست بکەن، هاوڵاتیان لە بەرامبەر ڕۆژانی گەمارۆدان و چەکی قورس و برسێتی و بەربەستەکاندا، بە ئیرادەیەکی نەگۆڕەوە خۆڕاگر بوون، گەنج و بەتەمەن، ژن و پیاو، هەندێک لەسەر بەربەستەکان وەستابوون، هەندێک بریندارەکانیان هەڵگرت و هەندێکی دیکەشیان لە بەرخۆداندا دەنگیان بەرزکردەوە و بوونە بەشێک لەم وەستانە مێژووییە.
ئەم بەرخۆدانە تەنها بەرگرییەکی سەربازی نەبوو، بەو پێیەی ژنان لە پێشەنگ بوون و بە قوربانیدانەکانیان پێشەنگی بەرخۆدانیان دەکرد، ئەم هەڵوێستە بوو بە ئامڕازی تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنان لەناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا، لەناو کۆڵانەکانی شێخ مەقسود، ئەوانەی کە خۆیان ڕادەست نەکرد، تەنها ئەوانە نەبوون کە چەکیان هەڵگرتووە، بەڵکو هەموو ئەو کەسانەش بوون کە لە ماڵەوە نانی خۆیان دابەش دەکرد یان تەنها چاودێری بریندارەکانیان دەکرد،وتیان "ئێمە لێرەین"، کە بووە دروشمی ئەم بەرخۆدانە.
لەو گەڕەکانەی کە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ گەمارۆ درابوون، زۆرێکیان بە چەکەوە ڕووبەڕووی تانک دەرکەوتن، ئەمەش نیشانی دەدا کە هێزی ئیرادە بە چەک ناشکێنرێت، ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دامەزرا، وەک ڕاستییەک لە مێژووی شەڕدا تۆمار کراوە، لێرەدا خۆبەدەستەوادان نییە، بەڵکو ئەوانەی بەرگری لە ژیان و شکۆمەندی و ئیرادەی هاوبەش دەکەن.
دوای بەرخۆدانی شەش ڕۆژەی شەڕڤانانی ئەو دوو گەڕەکە لە دژی هەزاران چەکداری هەتەشە و چەتەکانی داگیرکەری تورکیا، لەگەڵ تانک و تۆپخانە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان، بریندارەکانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گواسترانەوە.
تۆڵهەڵدان جودی، پێشەنگ لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – ژنان، سەبارەت بە داستانی قارەمانانە و ساتەکانی بەرخۆدان و قوربانیدانی بەرجەستەی شەڕڤانان و دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
”ساڵانێک بەرخۆدان و گەمارۆدان”
سەبارەت بەو بەرخۆدانەی لە شێخ مەقسوددا بەرجەستەبوو، لتۆڵهەڵدان جودی وتی: بەرخۆدان لە حەلەب بەرهەمی تەنها یەک یان دوو ساڵ نییە، بەڵکو چواردە ساڵە، بەرخۆدانی شێخ مەقسود جێپەنجەی خۆی لەسەر ڕەوتی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەجێهێشت، بەو پێیەی هەر لەوێشەوە بوو کە پریشکی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئاگری گرت، لەو ناوچەیەدا هێزی چەک لەگەڵ هێزی ئیرادەی گەل تێکەڵ بوو و لەو سەردەمەوە تا ئەمڕۆش هاوڵاتیان دەستبەرداری شەڕڤانانی خۆیان نەبوون، لەم قۆناغەدا بە تایبەتی، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنە ناوەوەی جیهادی هەتەشە بە سەرۆکایەتی جۆلانی بۆ ناو مەیدانەکە، ئەو گەمارۆیەی بەسەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەپێنرا توندتر بوو، بۆیە تەواوی گەڕەکەکە گەمارۆدرا.
”ژیانی کۆمەڵایەتی لە گەڕەک”
باسی لە ژیانی هاوبەشی نێوان دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تەنها لە پێکهاتەی کوردیدا سنووردار نین، بەڵکو عەرەب و سریانی و تورکمانیش دەگرێتەوە، هەروەها لەم گەڕەکانەدا هیچ شوێنێک بۆ جیاوازی لە نێوان گەلەکاندا نییە، هەمووان وەک خوشک و برا پێکەوە دەژین.
ئاماژەی بە سیاسەتی گەمارۆدانی درێژخایەن کرد کە لەلایەن ڕژێمی بەعس و گروپە جیهادییەکانی هەتەشەوە سەپێندرا و وتی: سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی ژیان کە لە ئەنجامی گەمارۆکانەوە هاتە ئاراوە، داواکاری هاوڵاتیان وەک پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی مایەوە، پێویستییە سەرەتاییەکان ڕێگرییان لێکرا لە چوونە ناو گەڕەکەکە، دانیشتووان بێبەش بوون لە سوتەمەنی بۆ ناو گەڕەکەکە لە وەرزی زستان، ئامانجیان پاڵنانیان بوو بەرەو برسێتی و ئاوارەبوون، چۆڵکردنی ناوچەکە لە دانیشتووانەکەیدا، ئەمەش سیاسەتێکی خراپ و سەختە، بەڵام سیاسەتێکی سیستماتیکی دەوڵەتی تورکیایە، کە هەوڵی دابەشکردن و برسیکردن و ئاوارەکردنی هاوڵاتیان دەدا، هەروەها ڕووبەڕووی هێرشی داعش بووینەوە، بەڵام هێزێکی ڕێکخراو نەبوو کە توانای دەستپێکردنی هێرشی لەم ئاستە هەبێت، ئەمڕۆ ئەو هێزانەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، لە هەزاران سەرباز پێکهاتبوون، بە دیسیپلین بە پێی تاکتیکی سوپای ڕێکخراوی تورکیا دەجووڵان، کە بەسەر یەکەکانی شەڕدا دابەشکرابوون.
”ڕووبەڕووبوونەوەی هەزاران چەتە”
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرانی ئۆپەراسیۆنە جینۆسایدییەکان هەموویان چەتەی نەتەوە جیاوازەکان بوون، لەوانە تورک، ئەفغانی، چیچان و ئەوانی دیکە، هەروەها سەرەڕای ژمارە کەمەکانمان لە هێزەکانی پاراستنی شێخ مەقسود، لەگەڵ گەلەکەمان وەستاین، یەکگرتوو بووین لە پاراستنی گەڕەکەکەدا، ڕووبەڕووی دەیان هەزار بووینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرخۆدانی بێهاوتای لەلایەن هەڤاڵەکانمان و گەل و شەڕڤانانەوە نمایشکرا کە ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەست بکەن، هەمووان بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە شەڕیان دەکرد، لەسەر هەڵوێستەکانیان چەسپاون، ئەم خۆڕاگرییە لە هەڤاڵ دەنیز و هەڤاڵ زیاددا بەرجەستە بوو، هەموو بەرخۆدانەکان دەیانوت مردن تەنها یەکجارە با ئەمجارەیان بە شکۆمەندیەوە بێت، هەموو شەڕکەرێک و هەموو منداڵێک و ژنێک و پیاوێک بەم ڕۆحە وەستابوون و بیرکردنەوەکانیان هەموویان یەک بوو.
”وێنەیەک لە گۆڕەپانێکەوە کە ڕەتیکردەوە خۆی ڕادەست بکات”
تۆڵهەڵدان جودی باسی لە بەرخۆدان و خۆڕاگری گەل کرد، ئاماژەی بە سەختی هێرشەکان کرد و وتی: زۆر ساتی بەنرخ هەبوون، هەروەها هێرشەکە جیاواز بوو، وا دیار بوو ئامانجی شکاندنی ئیرادەی ئێمە بێت، بەڵام ئەوانەی لە دڵی بەرخۆدانەکەدا بوون هیچ ترسێکیان لە مردن نەدەزانی و ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەست بکەن، ئەوان لە پێگەی خۆیان چەسپاو مانەوە بۆ ئەوەی نەشکێن، سەرەڕای نەبوونی چەکی قورس، هێزەکان بە کڵاشینکۆف ڕووبەڕووی تانکەکان بوونەتەوە، بە شێوەیەکی گشتی، ڕووبەڕووبوونەوەی تانک پێویستی بە چەکی تایبەت هەیە، بەڵام ئێمە نەمانبوو، لەگەڵ ئەوەشدا تانکەکە نەیتوانی ترس لە دڵی هاوڵاتیان و شەڕڤاناندا بچێنێت.
”ئازادیخوازانی گەل”
لە کاتی بەرخۆداندا دەیان شەڕڤانانی ژن و پیاو لەبەردەم تانکەکاندا وەستابوون و خۆیان کردە قوربانی بۆ پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکەکەدا، وتی: زۆرێک وەک ئازادیخوازان ڕۆشتن، بە چاوی خۆمان بینیمان بۆمبەکانیان هەڵگرتبوو و دەیانوت: ئێمە لەناو تانکەکەدا خۆمان دەتەقێنینەوە، ئەمە ڕۆحەکەیە، ئەمە خۆبەختکردنە، لەو ساتانەدا، دوژمن گەمارۆی هێزەکانمانی دەدا، دواتر داوای خۆبەدەستەوادانمانی دەکرد، بەڵام کەس خۆی بەدەستەوەنەدا ، ئەوانەی لە پێشەوە بوون ژن بوون، ئەوانەی ڕەتیانکردەوە خۆیان ڕادەست بکەن ژنیش بوون، لەگەڵ ئەوان گەنجیش هەبوون، ئەو ڕۆحەی کە دەیتوانی ڕێڕەوی شەڕەکە بگۆڕێت، لە کەسایەتی هەڤاڵ زیاد و هەڤاڵەکانیدا دەرکەوت.
”خۆنەویستی، هاوڕێیەتی، خۆشەویستی، قوربانیدان”
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕاستی ئەو ساتانە پڕن لە ئازار، بەڵام هاوڕێیەتی و خۆشەویستی و قوربانیدان و خۆنەویستی ئەو ڕاستیەی بوون کە تێیدا ژیاوین، ناتوانرێت نکۆڵی ئەوە بکرێت کە هەوڵێکی گەورە هەبووە، هەمووان دەیانوت ”تا کۆتایی شەڕ دەکەین و هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین”، لە منداڵەکانەوە تا بەتەمەنەکان.
سەبارەت بە هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەکەش وتی: لە کۆتاییدا خۆمان لەناو نەخۆشخانەکەدا بینیەوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەخۆشخانەکان ناکرێنە ئامانج، نەخۆشخانەکە کە پڕ بوو لە بریندار و شەهید و هاوڵاتی مەدەنی، بە مووشەک و تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرا، ئەوان دەیانویست ئەوانەی ناوەوە خۆیان ڕادەست بکەن بۆ ئەوەی بیانکوژن، بەڵام کەس بە ترسەوە چاوی دانەخست، کەسیش لەوێ نەجوڵا، ترس نە لە دڵی هاوڵاتیانی شێخ مەقسوددا بوو، نە لە دڵی شەڕڤاناندا.
”دروشمی بەرخۆدان گەل یەکدەخات”
لە ساتێکی بێدەنگی قووڵدا، کە وا دیار بوو شەڕ هەموو دەنگەکانی قووت دابێت، تۆڵهەڵدان جودی بە یەک دروشمی "بژی بەرخۆدانی شێخ مەقسود"، هاتە سەربانی باڵەخانەیەک بۆ ئەوەی بێدەنگییەکە بشکێنێت! دەنگەکان لە هەموو شوێنێکەوە بەرزبوونەوە، وەک ئەوەی هەموو گەڕەکەکە چاوەڕێی ئەوە بووبێت ئەو دەستەواژەیە ببیستێت، هەروەها پرسیارەکە ئەوە نەبوو کە 'چیمان هەیە؟' بەڵکو ڕاگەیاندراوێکیکی تری ئیرادەمانە: ئێمە کوڕی شێخ مەقسودین، دەبێت بیپارێزین بەم شێوەیە دەستەواژەکە گۆڕا بۆ بەڵێنێکی هەتا هەتای و دروشمەکە بوو بە یادەوەرییەکی لەبیرنەکراو و بەرجەستەی ڕۆحی بەرخۆدان بوو کە هەرگیز ناشکێت.
تۆڵهەڵدان جودی باسی لە ساتێکی سەرەکی شەڕەکە کرد، کاتێک بێدەنگی لەنێو شەڕڤاناندا نەما و دروشمی "بژی بەرخۆدانی شێخ مەقسود!" دەستەواژەکە گۆڕا بۆ هاوارێکی پێکەوەی کە مۆڕاڵی زیندوو کردەوە و یەکڕیزی گەل و تێکۆشەرانی لە بەرامبەر گەمارۆدا دووپاتکردەوە.
”سیاسەتەکانی دابەشکردنی گەلان”
لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی کە ئامانج لێی چاندنی دووبەرەکی بوو لە نێوان هاوڵاتیاندا، شێخ مەقسود لەگەڵ سەدان شەڕڤانی خۆی، بۆ چەند ڕۆژێک بە توندی ڕاوەستان و سەرپێچی لە چەتەکانی بەکرێگیراو کرد کە ژمارەیان چل و دوو هەزار بوو، تۆڵهەڵدان جودی وتی: ڕۆحی گەورەی قوربانیدان بۆ ئێمە دەرکەوتووە، کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئامادەبین بۆ شەڕی گەورەتر، ئێمە ناڵێین عەرەب و کورد، زۆرێک لە هەڤاڵانی عەرەب لەگەڵماندا شەڕیان کرد، گەلی عەرەبیشمان لەگەڵ بوون، ئەمە بەو واتاییە نییە کە ئێمە جیاوازی لە نێوان گەلاندا بکەین، کەس باوەڕ بەم پڕوپاگەندەیە نەکات کە ڕایگەیاند عەرەب ئەمەی کرد یان کورد وای کرد ئەمە سیاسەتێکە کە ئامانج لێی دابەشکردنی پێکهاتەکانە، بەڵام ئێمە ساڵانێکە پێکەوە دەژین، دەمانەوێت بیرۆکەیەکی هاوبەش بسەلمێنین کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان گەلەکاندا نییە, لە شێخ مەقسود هیچ جیاوازییەک لە نێوان گەلاندا نەبووە و ئێمەش بە چاوی خۆمان ئەوەمان بینی و لەگەڵیدا دەژیاین.
'
"شێخ مەقسعود بە بەخۆدان مێژووی نووسی"
تۆڵهەڵدان جودی وتی: بەرخۆدانی شێخ مەقسود دەبێتە مێژوو، لە کۆتایدا بەرخۆدان و قوربانیدان و یەکڕیزی هەبوو، گەلەکەمان ئەرکەکەی تەواو کرد، ئێمەش ئەرکی گەلەکەمان تەواو کرد، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم، ”بژی بەرخۆدانی شێخ مەقسود! بژی” ”بەرخۆدانی شێخ مەقسود!