کڵاشینکۆفێک و خاکەنازێک چەکی گەمرای تەمەن ٥٠ ساڵە

کڵاشینکۆفێک و خاکەنازێک دوو چەکی گەمرای تەمەن ٥٠ ساڵە، کە زەویەکەی دەچێنێت و گەڕەکەکەی لە شانە نووستووەکان دەپارێزێت.گەمرا کە کچەکەی لە گوندێکی ئاشووری بە خاک سپێردرا، داوای یەکڕیزی لە کورد دەکات.

سۆرگوڵ شێخۆ 

 

تل تەمر-گەل و ئەو ژنانەی کە چەندین سەدە لەسەر ئەم خاکە ژیاون، لە داپیرەکانیانەوە تا ئێستا، بە هەموو شێوەیەک ئەم خاکەیان لە جینۆساید و ستەمکردن پاراستووە، زۆرێک لە ڕۆشنبیران و زانایانی ناودار لەسەر گەلی کورد، کە لە جیهاندا بە خەبات ناسراون، نووسیویانە و جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژنی کورد کردووەتەوە.

 

لەناو سەدەی ڕابردوودا خەبات و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە کوردستان و ئەوروپادا دەنگی دایەوە. بێگومان دەنگدانەوەیەکی لەو شێوەیە بەبێ بەکارهێنانی چەک و بەرگریکردن لە بوونیان نەدەکرا، چونکە ژنان هەمیشە لە ڕاپەڕین بەشدار بوون. شۆڕشی ڕۆژئاوا درێژەپێدەری ڕاپەڕینی مهابادە و بە دڵنیاییەوە شۆڕشەکانیش بەدوای خۆیدا دێن. ئەوانەی لەم شۆڕشەدا جێگەی خۆیان دەگرنەوە بە دڵنیاییەوە خۆیان بە بەختەوەر دەزانن.

 

گەمرا تەمەن ٥٠ ساڵ چەکی کچە شەهیدەکانی قەندیل و نودا هەڵدەگرێت

گەمرا نەواف سەیدۆ دایکی شەهید قەندیلە، کە لە شوباتی ٢٠١٥ کاتێک کچەکەی لە گوندێکی ئاشووری بەرەنگاری هێرشەکانی داعش بووەوە، چووە ڕیزی شەهیدانەوە، هەروەها دایکی شەهید نودایە، قەندیلی کوڕی لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا پەیوەندی بە کاروانی شەهیدانەوە کرد و نودای کچیشی لە ڕۆژئاوا شەهید بووە، گەمرا لەگەڵ خۆرهەڵاتن، جانتاکەی خستە سەر شان و بەرەو خاکەکەی ڕۆیشت. ئەمساڵ لەوەڕگەی بۆ مەڕەکانی چاندووە.

 

"من واز لە خاکەکەم ناهێنم’"

گەمرا کاتێک دەچێتە ناو کێڵگەکەوەوتی: ئەگەر خاکەکەمان نەچێنین چۆن ئاگاداری دەبین، من زەویم هەیە، من دەیچێنم و لێی دەخۆین، ئەگەر زەویم هەبێت بۆچی کۆچم دەکرد بۆ دەرەوەی وڵات، من واز لە زەوییەکەم ناهێنم، ئەمساڵ بەهارێکی زۆر جوان چاوەڕێمان دەکات، زستانی ئەمساڵ زۆر جیاوازە، لە ناخی دڵمانەوە هەستی پێدەکەین، دووجار بەفر باری، بەڵام بەهۆی شەڕی وڵاتەوە جوانی بەفرمان ئەزموون نەکرد، خوێنی شەهیدەکان هێشتا لە زەویدایە، هەروەها خاکی گۆڕی شەهیدان کە هێشتا سارد نەبووەتەوە،  ڕوونە کە بەهاری کوردی ئەمساڵ زۆر جوان و جیاواز دەبێت.

 

"ئەمڕۆ ڕۆژی یەکگرتوویی کوردە"

گەمرا هێرشەکانی سەر شارەکەی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە نایانەوێت کەس دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتەکەیان و خاکەکەیان و کەرامەتیان. وتی: ئەگەرکەرامەتمان هەبێت، نابێت دەستبەرداری خاک و نیشتمان و ئازیزانمان بین، کورد دەبێت زمانی خۆی بپارێزێت و لە هەموو شوێنێک بوەستێتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکگرتوویی کوردە.

 

"کورد میوان نییە لەسەر ئەم خاکە"

گەمرا تیشکی خستە سەر ئەو نادادپەروەرییەی کە بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت و وتی: ئێمە بەو لایەنانە دەڵێین کە کورد لە ڕۆژئاوا و سووریا وەک میوان دەبینن کە ئێمە لەسەر ئەم خاکە ژیاوین، کورد لە شوێنێکی جیاوازەوە نەهاتووە، کوردستانێک هەیە بە پلان و هاوپەیمانی دابەش بووە، ئێمەش لە ڕۆژئاوا دەژین، بەڵام ئێمە ڕەسەنین خەڵکی ئەم خاکەین.

 

"ئەگەر چەک نەبێت، خاکەنازم هەیە"

گەمرا وەڵامی پرسیارەکەی خۆی دەداتەوە کە بۆچی خاکەنازی بردووەو وتی: بۆچی خاکەنازەکەم بردووە، ئەگەر هێرشەکە توند بوایەبە بە خاکەنازەکەم بەرگریم لە خۆم دەکرد، ئەوانەی ئەمڕۆ ئازایەتیان هەیە، لە منداڵەوە تا گەنج و ژن و داپیرە، بێدەنگ نابن و هەڵدەستن.