وێنەی مەزڵوم دۆغان بە ڕووناکی مەشخەڵەکان لە مەخموور نمایش کرا
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ئاگری نەورۆز بە وێنەی مەزڵوم دۆغان داگیرسا، ئەو هونەرەی خوێندکارەکان دروستیان کردبوو، بوو بە ڕووناکی دیمەنەکە و هەزاران دڵ لە سایەی تابلۆیەکدا یەکگرتبوون.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" ئاگری نەورۆز بە کوریۆگرافیای شایستە و لە ژێر تاریکی شەودا داگیرسێندرا، سەدان خوێندکاری ئامادەیی ئامێدی بە مەشخەڵی دەستیانەوە ناوچەی ئاهەنگەکەیان ڕووناککردەوە و بە کێشانی وێنەی مەزڵوم دۆغان ناسراو بە کاوەێ هێمدەم ئاگری نەورۆزیان داگیرساند.
کێشانی وێنەی کاوەی سەردەم لە ژێر تیشکی مەشخەڵەکاندا بوو بە هێمای بەرخۆدانی مێژوویی، کاتێک وێنەکە کۆتایی هات، بە یەکدەنگ دروشمی ئازادی وترایەوە.