سیمینارێک بە ناونییشانی ''شیکردنەوەی بەراودکاری نانی بادەم و شۆفان" سازکرا
نەشمیل عەلی، مامۆستا سیمینارێکی بە ناونییشانی ''شیکردنەوەی بەراودکاری نانی بادەم و شۆفان" پێشکەش کردو وتی: هەردوو نانەکە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ مەبەستێکی تایبەت بەکاربهێندرێن.

سلێمانی
ئەمڕۆ ٢٦ی ئایار، لە هۆڵی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی توێژینەوەی زانستی، سیمینارێک بە ناونیشانی '' شیکردنەوەی بەراوردکاری نانی بادەم و شۆفان: هەڵسەنگاندنی فیزیکیکیمیایی، میکانیکی و هەستی وەک جێگرەوەیەکی بێ گلوتن" لەلایەن نەشمیل عەلی، مامۆستا پێشکەش کرا.
سیمینارەکە لەسەر دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی بوو، کە پەیوەندیداربوو بە دووجۆری نان کە لەئێستادا باون بۆ پارێزی خۆراکی و چارەسەری نەخۆشی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێن، باس لە لایەنی فیزیایی و کیمیایی جیاوازی نێوان ئەو دووجۆرە نانە کرا، هەروەها وەڵام بۆ ئەو پرسیارەی ئایا ئەم دوو جۆرە نانە جێگرەوەیەکی باشن بۆ نانی گەنم یاخود نا.
نەشمیل عەلی، مامۆستا ئاماژەی بەوەکرد، توێژینەوەکە بەراوردکاریانەیە لە ڕووی فیزیایی و میکانیکیەوە، بێگومان هەردوو نانەکە لە ڕووی کوالێتیەوە دوو نانی باش دەرچوون، ڕێژەی ئاو و پڕۆتین و ئەو پێکهاتانەی کە پێویستن لە خۆراکداهەبن بەڕیژەیەکی باش تێیاندا هەیە، هەروەها ئەوەی لە سیمینارەکەدا زیاتر ئاماژەم پێکردوە ئەوەبوو ناکرێت ئەم نانانە بکەین بە جێگرەوەی نانی گەنم، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێکی وەک، تێچویەکی زۆرتری هەیە و هەموو کەس ناتوانێت بیکڕێت، هەروەها بە بەراورد بە نانی گەنم نانی گەنم باشترە بە پێی توێژینەوەکان، ڕاستە شۆفان و بادەمەکە کوالێتیەکی باشیان هەیە بەڵام بەرامبەردەنکی دانەوێڵەی تەواو کە گەنمە دانەوێڵەکە باشرە.
وتیشی: ناکرێت بەس نان بخۆین لە ڕۆژەکەماندا، وەکو چۆن ناکرێت هەر نانی بادەم بخۆین و بڵێین ئەمڕۆ هەموو شتێکامان خواردووە، لەبەرئەوەی کۆمەڵێک کەمی هەیە لە ناو پێکهاتەی بادەمەکەدا، کە پەیوەندی هەیە بە ڤیتامینەکانەوە کە دەبێتە هۆکاری دروست بوونی هەندێک نەخۆشی، بەڵام چونکە بۆ دروستکردنی هەویرەکە پێویستمان بە هەندێک ماددەی ترهەیە کە لە ڕوەکی ترەوە وەریدەگرین، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی هەندێک حاڵەت وەکو نەخۆشی کە لەسیمینارەکەدا ئاماژەمان پێدا، کە لە ڕووی تەندروستیەوە بۆهەندێک کەس گونجاونیە بەتایبەتی ژنانی دووگیان و ئەو ژنانەی کە شیردەدەن، هەروەها هەندێک حاڵەتی تر کە لەکەسی ئاسایدا ڕوودەدات کە ڕەنگە ئەو جۆرە نانەی پێنەکەوێت، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەک چەوری تێدایە بادەمەکە ئەمەش والەوکەسەدەکات ڕووبەڕوی قەڵەویببێتەوە، هەرچەندە ئەو کەسانەی بەکاریدەهێنن کەسانێکن یان لە سیستمی کیتۆدان یاخود نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ناتوانین نانی بادەم بکەین بە جێگرەوەی نانی گەنم و جۆ، هەڵبژاردنێکی باشیش نیە هەموو ڕؤژێک ئەم نانە بخۆیت لەگەڵ خۆراکەکانی تردا، چونکە ئەو بڕە خۆراکیانەی تێیداهەیە باڵانس نیە و زەرەر دەگەیەنێت بە گورچیلە و بەردی گورچیلە دروست دەکات، هەرچی نانی شۆفانەکەشە هەر بەو شێوەیەیە، بۆیە ئێمە دەتوانین سودی لێببینین بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێش داببەزێنن، هەروەها هەردوو نانەکە دەتواندرێت بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاربهێنرێن بۆ مەبەستێکی تایبەت، بەڵام ئەگەر بکرێت بە جێگرەوەو بەبەردەوامی بەکاربهێندرێت لە سیستمی خۆراکیدا لەگەڵ ئەوەدانین و شتێکی باش نیە.