سوید: كوشتنی ٥ ژن لە سێ هه‌فته‌دا ناڕه‌زایه‌تی لێكهوتهوه
له ٣ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٥ ژن له‌لایه‌ن پیاوانی نزیكی خۆیانه‌وه له وڵاتی سوید كوژراون ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، حکومەتی ئەو وڵاتەش هاتە دەنگ.
ناوەندی هەواڵ
لە ماوەی سێ هەفتەدا لە وڵاتی سوید ٥ ژن کوژراون، کوشتنەکەشیان لەلایەن پیاوانی نزیک لە خۆیانەوە بووە، ئەم ژن کوشتنانە ناڕەزایەتی لە کۆمەڵگەدا لێکەوتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتەش هاتە دەنگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ستیفان لوڤین نیگه‌رانی خۆی لەو بارەیەوە ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا كه لایه‌نه پهیوهدیدارهكانی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی ڕێكاری پێویست دهگرنەبهر بۆ بنبڕكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ بە ژنان ئه‌نجام ده‌درێن.
له وتارێكیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ستیڤان لوڤین، تۆڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی هێنایه زمان و وتی: "له وڵاتی ئێمەدا ژنانێك هه‌ن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ژیانیان لێ سەندراوهتەوە، ژماره‌یه‌ك منداڵ بێ دایك كران. له ساڵی پار ٩ هه‌زار سكاڵای توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له پۆلیس تۆماركراوه، ده‌بێت ئه‌و پیاوانه سوكایه‌تی به ژنان ده‌كه‌ن و لێیان ده‌ده‌ن و ده‌یان كوژن سزا بدرێت، ستیڤان لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە توندوتیژی پیاوان له به‌رامبه‌ر ژنان له چوارچێوه‌ی حاڵه‌تی تاکەکەسیدا نابێت سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو بە كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا بەناوی دەکات.
لە كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئەو سەرۆک وەزیرانە ڕایگه‌یاند كه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رێکخراو و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێكاری نوێ و ڕێگاچاره‌ی پێویست.
لە پێشتریشدا ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاپۆرتێكیدا لە رۆژی جیهانی ژناندا بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەدابوو لەسه‌ر ئاستی جیهاندا له سێ ژن‌دا یه‌كێكیان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه.
ڕێکخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان ئاماژه بهوەدهدهن كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی له دژی ژنان پێویستی به خستنەگهڕی ده‌زگا حكومییه‌كان و رێکخراوهكان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا پێكه‌وه كار بۆ بنبڕكردنی بکەن.
ت.پ