ستیفان ئیبۆ: ئۆجالان بۆ وەستاندنی شەڕەکان داوای ئاشتی و دیموکراتیکی کرد

ستیفان ئیبۆ، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان سەرنجی بۆ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و ڕایگەیاند، ئەو بانگەوازە ڕێگەی ئاشتی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، ئۆجالان بۆ وەستاندنی شەڕەکان داوای ئاشتی و دیموکراتیکی کرد.

ڕۆنیدا حاجی 

 

حەسەکە-دوای ٢٦ ساڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بیندرا، بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ و کۆمەڵکوژییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەر ئۆجالان لە پەیامێکدا لە ٢٧ی شوباتدا داوای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کرد، ستیڤان ئیبۆ، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان باسی لە بانگەوازەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

 

"ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراتیک پەکەکەی دامەزراند"

ستیڤان ئیبۆ ڕایگەیاند، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە و ڕێگای چارەسەرە، دوای ٢٦ ساڵ ڕێبه ڕی گه لی کورد بانگەوزێکی میژوویی کرد، ئەم بانگەوازە لە کاتێکی گرینگ و هەستیاردا هات. لە سەردەمێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕێکی سەختدا تێدەپەڕێت، ئەم بانگەوازە وەک ئەوە وایە ئاو بخەیتە سەر ئاگری ئەم شەڕە، ئەم بانگەوازە هیوا و وروژاندنێکی گەورە بوو بۆ هەموو گەلان، بەتایبەتی لە پەیامی سووتاندنی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، دەرکەوت کە ڕێبەر ئۆجالان دەیەوێت پرۆسەکە بگوازرێتەوە بۆ پرۆسەیەکی سیاسی ئاشتیانە و ڕێگری لە شەڕەکان بکات.

 

"پێویستە هەمووان پەیامی ڕێبەر ئۆجالان جێبەجێ بکەن"

ستیڤان ئیبۆ ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە داوای ئاشتی و دیموکراسی دەکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە دامەزراندنی پەکەکەەوە داوای ئاشتی دەکات، ئەو سیستمەی ڕێبەر ئۆجالان پێشکەشی گەلی کرد ئامانجی ئەوە بوو کە خەڵک بتوانێت ژیانێکی ئازاد و ئاشتیانە بژی. بەداخەوە پیلانگێڕی هێزەکان ئەمەیان قبوڵ نەکرد و هەمیشە هەوڵیان دەدا ڕێبەر ئۆجالان بگرن و گۆشەگیری توندیان بەسەریدا سەپاند، لەم پرۆسەیەدا کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، هەموو دەوڵەتان ناچاربوون ڕوو لە ئیمرالی بکەن و بەدوای چارەسەردا بگەڕێن.

 

"سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەرە بۆ سووریا"

ستیڤان ئیبۆ ئاماژەی بەوەشدا کە هێزەکانیقەسەدە بە یەکڕیزی و بوونی هەموو پێکهاتەکان سەرکەوتنی مێژوویی لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەستهێناوە و وتی: دۆزی گەلی کورد دۆزێکی جدییە و دۆزی ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئەرمەنی بە دۆزی کوردەوە گرێدراوە، ئەگەر ئەم دۆزە نەبوایە نەماندەتوانی بیری ڕێبەر ئۆجەلان بناسین، ئەرمەنییەکان مێژووی خۆیان ناسی و جارێکی دیکە خۆیان ڕێکخستەوە دژی سیاسەتی جینۆساید و هێزیپاراستنی خۆیان بونیاد نا، ئەم دەسەڵاتە بە ئامادەبوونی هەموو پێکهاتەکانی دەوڵەمەندە یەکگرتوویی گەلان لەم دەسەڵاتەدا دیارە چونکە لەسەر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کاردەکات ئەم سیستمە چارەسەرێکە بۆ سوریا.

 

"گرتنی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگرییە لە دامەزراندنی ئاشتی و دیموکراتیک"

ستیڤان ئیبۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گرتنی  ڕێبەری گەلی کورد ڕێگری لە دامەزراندنی ئاشتی و دیموکراتیک دەکات و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئامادەبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە نێو گەلەکەیدا و پێشەنگایەتیکردنی ئەم پرۆسەیە لەگەڵ گەلەکەی گرنگە، هەموومان دەمانەوێت لەگەڵ ڕێبەر کۆببینەوە و لە نێوماندا بژی، دەبینین چۆن سیاسەتەکانی شەڕ و جینۆساید بەردەوامن، بۆیە جێبەجێکردنی پەیامی ئۆجەلان گونجاوترین چارەسەرە و شەڕ هەرگیز چارەسەر ناهێنێت، بۆ ئەوەی لە پلانەکانی جینۆساید ڕزگارمان بێت، پێویستە پەرتوکەکەنای ڕێبەر ئۆجالان بخوێنینەوە و جێبەجێیان بکەین، بەتایبەتی پەرتوکی "مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" یەکەم هەنگاو کە پێویستە دەوڵەتی تورکیا بیگرێتەبەر، ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسییە.