ستیفان شناخ: داوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم
ستیفان شناخ، ڕاپۆرتدەری تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا "MPKE" کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا سەردانی تورکیای کردبوو، دەیەوێت بۆ دووەمین سەردانی لە مانگی کانوونی دووەمدا، ڕێبەر ئاپۆ ببینێت.
ناوەندی هەواڵ
ستیفان شناخ، ڕاپۆرتدەری تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا "MPKE" لە نێوان ١١-١٤ی حوزەیران سەردانی زیندانەکانی تورکیای کرد. لەو ڕاپۆرتەدا کە سەبارەت بە سەردانەکەی ئامادەی کردووە، ڕایگەیاندووە کە پێشێلکاری زۆر لە زیندانەکاندا ڕوودەدات، هەروەها ئاماژەی بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئیمرالی ئەمنی باڵای جۆری ئێف ڕاگیراوە کردووە.
شناخ لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ڕایگەیاند کە داواکاری پێشکەش دەکات بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ، وتی: گۆشەگیری لە زیندان دژی مافەکانی مرۆڤە و لە ئاستی ئەشکەنجەدایە، هەروەها داوای دیدار لەگەڵ ئۆجالان دەکەم.
شناخ تیشکی خستە سەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و وتی: سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوەکان سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراون، دەوڵەت دەبێت دیموکراسی قبوڵ بکات.
بەبیری هێنایەوە کە تورکیا پابەند نییە بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، ئەنجومەنی وەزیران سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکان.