سکرتێری "UN" ئیدانەی بەڵێنە شکێندراوەکانی تاڵیبان دەکات کە بە ژنان و کچان دراوە

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی یوئێن، ئیدانەی بەڵێنی "شکاو"ی تاڵیبان دەکات کە بە ژنان و کچانی ئەفغانی داوە، داواشی لە جیهان کرد کە پارەی نەقدی بدەنە ئەفغانستان بۆ ئەوەی رێگری لە داڕمانی ئابووری بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنتۆنیتۆ گۆتەرێس ڕۆژی دووشەممە لە نیویۆرک بە پەیامنێرانی وت: "من بە تایبەتی ترسم هەیە بۆ بینینی ئەو بەڵێنانەی کە لە لایەن تاڵیبانەوە بە ژنان و کچانی ئەفغانی دراوە و شکێنراوە، من بە توندی داوا لە تاڵیبان دەکەم کە بەڵێنەکانیان بۆ ژنان و کچان بهێڵنەوە و پابەندیی خۆیان جێبەجێ بکەن لە ژێر یاسای نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و مرۆییدا".

وتیشی: "بەڵێنە شکاوەکان دەبێتە هۆی شکاندنی خەونەکان بۆ ژنان و کچانی ئەفغانستان، پێویستە ژنان و کچان لە ناوەندی سەرنجدابن".

 

هێشتا ملیۆنان ژنی گەنج لە سەرانسەری ئەفغانستان چاوەڕێی گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانە دەکەن، لە کاتێکدا کە تاڵیبان مانگی ڕابردوو ڕێگەیان بە کوڕان داوە بەشداری پۆلەکان بکەن ئەم هەنگاوە نیگەرانییەکانی لە ئایندەی خوێندنی مێینە لە سایەی تاڵیباندا دروستکردووە، کە لە مانگی ئابدا بەڵێنیان داوە مافی کچان و ژنانی ئەو وڵاتە بەرز ڕابگرن، کە لە مانگی ئابدا دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت.

دوورخستنەوەی ژنان لەم کاتەدا ترسەکانی زیاتر کرد لەوەی کە تاڵیبان بتوانن بگەڕێنەوە سەر دەسەڵاتی سەختی ساڵانی نەوەدەکان لەو ماوەیەدا ژنان و کچان بە شێوەیەکی یاسایی لە خوێندن و دامەزراندن قەدەغە کران.