شوێنکەوتنیان – هەنگاوەکانیان

هەر بۆیە هەندێک جار ڕێگا دەبێتە هاوەڵ و هەندێک جار هاوەڵ دەبێتە ڕێگا. ئەوانەی بۆ جوانی ڕێگاکە ڕۆیشتن و بوون بە هاوەڵ لە ڕێگاکەدا، بەو واتایەی کە ژیانی خۆیان هەڵگرتووە، دەبنە ڕێگا بۆ ئێمە... هەر بۆیە ئێمە شوێنیان بکەوین.

بێریڤان ئینتاچی 

 

ساڵێک تێپەڕی... لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وردە وردەی لاپەڕەکانی کتێبی ساڵانە، ڕق و کینە لە دڵماندا هێشتا لە هەمان شوێندایە. دەنگی جیهان بیلگین هێشتا وەک ڕستەکەی ڕوونە کە دەڵێت: "ئێمە لێرەین". دۆستایەتی نازم داشتان تا ئێستاش وەک ڕووناکی وێنەیەک لە یادەوەری ئێمەدایە، هەرچەندە وا دیارە ڕاکردنەکەمان بەردەوامە، بەڵام ئەو ساتەی کە ئەو ڕۆژە لە قەرەقۆزاخ وەستا، هێشتا لە دڵماندا دەگرین. لە کوێ دوایین جار بینیمان و ماڵئاواییمان لێکرد...

 

ڕۆژنامەگەری ڕاستی ئازایەتییە لە پشت پێنووسەوە یان لە پشت کامێرا. جیهان و نازم ئەو بوێرییەیان هەڵگرت نەک هەر وەک پێویستییەکی پیشەکەیان؛ بەهۆی بەرپرسیارێتییان بەرامبەر بەو ڕاستییەی کە بوونیان واتادار کرد. هیوای گەلێکیان بە ژیان هێنایەوە کە دەیانویست دەنگیان بێدەنگ بکرێت، ئەو ئازارەی لە چاوی منداڵێکەوە دەڕژا، ئارامی دایکێک کە لە بەرەنگاریدا هاواری دەکرد، ئەو هیوایەی لەسەر ڕێگای گوندێک گەشەی کرد، ئێمەی هێنایە سەر ڕووی زەوی.

 

ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ١٩ی کانوونی  یەکەم، ئەو ڕۆژەی کە قەرەقوزاخ و تشرین بە دڵی گەنجانی بەرخۆدێر دژی داگیرکاریی دوژمنانی مرۆڤایەتی بەرخۆدانیان، نازم و جیهان کە ئەم بەرخۆدانە مێژووییەیان دەربڕی، بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرانە ئامانج، دوو دڵ کە بەدوای ڕاستییدا ڕۆیشتوون... جیهانە خۆشەویستەکەی دایکی و هاوڕێکانی، ئەو ڕۆژە، ١٥ خولەک پێش ئەوەی شەهید ببێت، لە یاداشتنامەکەیدا نووسیویەتی: کاتێک ڕێگایەک هەڵدەبژێریت، دەبێت بە قبوڵکردنی باجەکەی پێیدا بڕۆن. ئێمە خۆمان ڕێگاین، ئێمە ڕێگاین! ئێمە دەڕۆین، و هەمیشە کەسانێک هەن کە شوێنمان دەکەون. ڕەنگە بەربەستێک لە ڕێگاماندا بێت، ئێمە نەگەینە ئەو ڕێگایە، بەڵام کاتێک ڕێگایەک هەبوو، کەسانێک هەن کە دەڕۆن و دەگەنە ئەوێ. وەک شاعیرەکەمان وتبووی: "بەیانی جوان و گەش دێت یان بێ ئێمە دروستدەێت.

 

هەر بۆیە هەندێک جار ڕێگا دەبێتە هاوەڵ و هەندێک جار هاوەڵ دەبێتە ڕێگا. ئەوانەی بۆ جوانی ڕێگاکە ڕۆیشتن و بوون بە هاوڕێی ڕێگاکە، بەوواتایەی کە ژیانی خۆیان هەڵگرت و بارگرانییان هەڵگرت، دەبنە ڕێگا بۆ ئێمە...

هەر بۆیەش شوێنیان بکەوین. ئەوەندە ئازار کە دوای ساڵێک هێشتا لە ژیاندایە، بەڵام بە هەمان ڕق لە بکوژەکانیان. ئێمە کاتمان نییە بۆ ماتەمینی، ئێمە ئێستا ئەوانین...

 

چونکە ئەوانەی شوێنەواری لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن بەڕاستی ناڕۆن.

 

چونکە ئازایەتی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی گەلێک گەشە دەکات نەک لەگەڵ مردنەکان بەڵکو لەگەڵ ئەو کەسانەی کە یادیان دەکەنەوە.

 

چونکە ئەو بۆشاییەی کە نازم و جیهان بەجێیان هێشت، برین نییە. بانگەوازێکە بانگهێشتمان دەکات بۆ ڕاستی و جوانی.

ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕی، بەڵێ هەڤاڵانمان لەبیرە. بەڵام بە گرتنی کامێراکەیان، بە درێژەدان بە ڕستەکانیان، بە درێژەدان بە ئیمانەکەیان، لەسەر ڕێگای ئەوان دەڕۆین.

شوێنکەوتنیان

شوێنپێی ئەوان

پێنووسەکانیان بەردەوامە لە نووسین

و بەردەوام دەبێت.