"شۆڕشی ڕۆژئاوا ئیلهامبەخشی ئازادی و یەکگرتوویی بوو بۆ ژنان"

ژنانی پێکهاتەی کوردو عەرەبی عه فرین-شەهبا، بەبۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی ته مووز، ڕایانگەیاند، بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستکەوتێکی گەورەی له مێژوودا بەدەستهێنا، هەروەها ئیلهامبەخش بوو بۆ ئازادی و یەکگرتوویی.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ١٢ ساڵ بەسەر شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا تێدەپەڕێت کە لە ساڵی ٢٠١٢ دەستیپێکرد، لە ساڵانی شۆڕشدا گەلی کورد لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتنی مێژوویی بە بەرخۆدان و خەبات نووسی، لەم شۆڕشەدا ژنان خاوەن ڕۆڵ و بوون و ئەرک بوون، لە هەموو ڕوویەکەوە پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کردو وەک شۆڕشی ژنان لە هەموو جیهاندا پێناسە کرا.

 

ئەم شۆڕشە تا ئەمڕۆش لە سایەی ئەو شەهیدانەی کە گیانیان بەخت کرد، بەردەوامە. سیستمی خۆبەڕێوەبەری و هەروەها سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەرێم دامەزرا و چالاکییەکانیان لە کۆمەڵگەدا ئەنجام دەدا، لە سایەی بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو گروپەکان بە پێکهاتەو ئایینەکانیانەوە جێگەی خۆیان لەم سیستمەدا دەگرن.

 

لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژن و سیاسەتمەدارانی پێشەنگ دەستبەجێ لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە کرانە ئامانج و لە دۆسیەی کورددا قورسترین باجیان دا, هەروەها ژنانی کورد وەک ئارین میرکان و ئاڤێستا خابور و سەدان ژنی نەمر مێژووی گەلی کوردیان بە چالاکییەکانیان نووسیوە، بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، ژنانی پێکهاتە عەرەبی و کوردییەکانی عەفرین-شەهبا بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

 

"لە ناو ئاڵۆزییەکانی سووریادا هێڵی سێیەم بوو بە بنەمای شۆڕش"

ڕویدە ئیبراهیم، ​​لە پێکهاتەی کوردە، دووپاتی کردەوە ئەوان لە ناو ئاڵۆزییەکانی سووریا دەستیان بە هەڵبژاردن و شۆڕشی خۆیان کردووە و وتی: لەگەڵ دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی سووریا، وەک گەلی کورد هێڵی سێیەممان هەڵبژارد، کە هەێڵی دیموکراسی و یەکسانی و یەکێتی گەلە، و شۆڕش لە ١٩ی تەمووز دەستی پێکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، دەستکەوتی زۆرمان بەدەستهێنا و هەنگاوی سەرکەوتوومان ناوە لە مێژوودا، ڕۆڵ و ئامادەییمان هەبوو لەم سیستمەدا، هاوسەرۆکایەتی لە هیچ وڵاتێکدا بەردەست نییە، ئێمە ئەم سیستمەمان لە جیهاندا بڵاوکردۆتەوە لە بواری سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتیدا، بەهۆی ئەوەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان پێناسە دەکرێت، زۆرێک لە پێشەنگانی ژنی ئەم شۆڕشە کرانە ئامانج، زۆرێک لە ژنە خەباتکاران دەنگیان بەرزکردەوە دژی داگیرکەرانی جیهان.

 

"شۆڕشی ڕۆژئاوا هەموو پێکهاتەکانی تێدایە"

نەدا محەمەد، کە لە پێکهاتەی عەرەبە، ئاماژەی بەوەدا کە لە سایەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا، هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەب و گروپەکان بە یەکسنی پێکەوە دەژین و وتی: هیوای شۆڕشی ١٩ی تەمووز بۆ هەموو ژنانی جیهان دەخوازین و بە تایبەتی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە سایەی بیرو و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەمڕۆ هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە پێکەوە دەژین و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن، لە سەردەمی حوکمڕانی حکومەتی شامدا، هەمیشە ناسنامەیان لەناو دەچوو بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری، هەموو گەلان پێکەوە دەژین و دەجووڵێنەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێکهاتەکاندا نییە، ژنانی عەرەب بە شکاندنی زنجیرەکانی کۆیلایەتی هەنگاوی سەرکەوتوویان ناوە لەم شۆڕشەدا.

 

"بە ڕۆحی ١٩ی تەمووز بەردەوامین لە بەرخۆدانمان"

 ڕانیە ئەحمەد، ژنێکی کورد، ئاماژەی بەوەکرد، پێش دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژیانیان لەژێر دەسەڵاتی پیاواندا بووەو وتی: پێش ئەوەی ئەم شۆڕشە دەست پێبکات و دەرگاکانی بەڕووماندا بکاتەوە، ژیانمان هەمیشە لەژێر دەسەڵاتی پیاوانی باڵادەستدا بووە، لە کۆیلایەتیدا دەژیاین و مافەکانمان لێسەندرایەوە، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان جارێکی دیکە مافەکانیان بەدەستهێنا و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵیان هەبوو، بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەرگای ئازادی بۆ ئێمە کردەوە و لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە خۆمان پەروەردە دەکەین و خۆمان ڕێکدەخەین، ژنان لە هەموو دامەزراوەیەکدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، بە ڕۆحی ١٩ی تەمووز، بەردەوامین لە بەرخۆدانمان لە بوارەکانی کۆچکردن تا ئەو کاتەی ناوچە داگیرکراوەکانمان لە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕزگار دەکەین، هەروەها بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ, شۆڕشی ڕۆژئاوا ئیلهامبەخش بوو بۆ ئازادی و یەکگرتوویی بۆ ژنان.