کۆنگرەی ستار: ژنان دەتوانن بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بن

بە بۆنەی ٨ی ئادار، کۆنگرە ستار بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، شۆڕشی ژنان دەپارێزین" هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانی کرد.

تل تەمر 

 

شەڕڤانانی یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان لە ماوەی ١٤ ساڵی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا و بە گشتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باجێکی قورسیان داوە، پارێزگاری لە ژنان و گەل کردووە.

 

کۆنگرە ستار لە شاری تل تەمر بەردەوامە لە زنجیرە چالاکییەکانی بۆ پێشوازیکردن لە ٨ی ئادار بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، ئێمە شۆڕشی ژنان دەپارێزین".

 

ئەمڕۆ کۆنگرەئ ستار بە جلوبەرگی فۆلکلۆری کوردی و عەرەبی و ئاشوورییەوە سەردانی یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانی کرد و وێنەیەکی پێشکەش کرد، وێنەکە ژمارە ٨ەو کە بە خۆڵ دروست کراوە.

 

لە میانەی سەردانەکەدا، سەنا تامر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆنگرەی ستار، ژنە شەهیدەکانی بەبیرهێنایەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی شەڕڤانان و فەرماندەکان کرد کە لە پێناو ئەم شۆڕشەدا بەرخۆدانێکی بێهاوتا دەکەن و وتی: بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان دەتوانن بەهێز بن و ببنە پێشەنگی کۆمەڵگەو فەرماندەی ژیان.

 

هەروەها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژنان بەڵێنی درێژەدان بە خەبات و پاراستنی ژنانی دا.