شاندی نێودەوڵەتیی ئاشتی سەردانی ئۆفیسی سلێمانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤیان کرد

شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی کرد و لەبارەی گرنگی ڕاگەیاندنی ژن و دەرخستنی خەبات و تێکۆشانی ژنان گفتوگۆیان کرد.

شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی ئۆفیسی سلێمانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی-یان کرد و لەبارەی گرنگی ڕاگەیاندنی ژن و دەرخستنی خەبات و تێکۆشانی ژنان گفتوگۆیان کرد.

سلێمانی

 

بەشێک لە ئەندامانی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان ئەمڕۆ سەردانی ئۆفیسی سلێمانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤییان کرد و لەبارەی کار و چالاکییەکانی ژن تیڤی و گرنگی دەرخستنی تێکۆشان، خەبات و رەنجی ژنان گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تێکۆشانی ژنان کرا، کە چەندین ساڵە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە هەوڵدا بوون و بناغەی ئاشتی و ئازادی و پێکەوە ژیان، ئازادی ژنە و بەو  شێوەیە کۆمەڵگەش دەگاتە ئازادی، هەروەها هێنرایە زمان کە ژن تیڤی بێ جیاوازی ڕەنگەکان بە دەنگ و ڕەنگی ژنان بووەتە ماڵی ژنان.

شاندی ئاشتی و ئازادی زیاتر لە هەفتەیەکە لە باشوری کوردستاندا لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە و ئامانجیان ڕێگری کردنە لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و پێکهێنانی بەرەیەکە دژ بە داگیرکاری.

 

ت.پ