شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی خۆبەڕێوەبەری شەنگالی کرد

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی خۆبەڕیوەبەری شەنگالی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمەڵگای ئێزدی کۆبوونەوە.

شەنگال

 

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەنجومەنی گەلی سەردەشت لە چیای شەنگال کرد و لەلایەن سەبیحە سەبری وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازادی ئێزدی-تەژەکە و حەسۆ ئیبراهیم، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگالەوە پێشوازییان لێکرا.

 

پاشان لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و بەڕێوەبەرایەتی تاژێ لە ئەنجومەنەکەدا کۆبوونەوە و لەسەر گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و زیاتر ناساندنی ڕێوەبەری خۆسەر گفتوگۆیان کرد، هەروەها باسیان لە چۆنیەتی دووبارە ئاوەدان کردنەوەی شەنگال کرد.

 

ت.پ