دژی کوشتنی ژنان هاوڵاتیانی فارقین چالاکیان کرد
تا دەچێت مردنی گوماناوی ژنان زیاد دەبێت، لە دژی ئەو دۆخەش هاوڵاتیانی فارقین چالاکیان ئەنجامدا، دوکاندارانیش بۆ شکاندنی بێدەنگی دروشمی "بێدەنگ مەبن گەنجەکانمان خۆکوژی دەکەن"یان بە دوکانەکانیاندا هەڵواسی.

ئامەد
لە ناوچەی فارقینی ئامەد لە ماوەی ١٨ ڕۆژدا سێ حاڵەتی مردنی ژنان بە گوماناوی تۆمارکراوە، لە ماوەی مانگێکیشدا ٧ حاڵەتی گوماناوی تۆمار کراوە، کۆتا جاریش دوێنێ ژنێک بە ناوی ئایشە ت. تەمەن ٤٠ ساڵ و دایکی ٧ منداڵ لە گەڕەکی باهچەلەڤلەر لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە، ئەوەش دەرکەوت کە ئایشە چەندین ساڵە لەژێر دەستی هاوژینەکەی بە ناوی ئادەم ت. ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی بووەتەوە.
هاوڵاتیانی ناوچەکە لە دژی ئەو ڕووداوانە و هۆکاری خۆکوژییەکان هەڵوێستیان نیشاندا و دوکانداران دروشمەکانی "چارەسەری بۆ خۆکوشتن بدۆزنەوە"، با چارەسەرییەک بدۆزرێتەوە و خۆکوشتن کۆتایی بێت"، "بێدەنگ مەبن گەنجەکانمان خۆیان دەکوژن"یان بە دوکانەکانیاندا هەڵواسی.
هەروەها هاوڵاتیان وەک هەڵوێستێک چالاکی دەنگ هەڵبڕینیان ئەنجامدا.
ت.پ