٨ ئاڕاستە لە ساڵی ٢٠٢٣ کاریگەری لەسەر منداڵان دەبێت

پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٣دا زنجیرەیەک قەیرانی پێکەوەبەستراو کاریگەرییەکی زۆری لەسەر منداڵان هەبێت، ڕاپۆرتەکەی "یونیسێف" کە ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە، وردەکاری ئەو ڕەوتانە دەدات کە لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا ڕوودەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" ئەوەی خستەڕوو کە دیمەنەکانی منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەبنە جیهانی و کاریگەری بەردەوامی کۆڤید-١٩ و نەبوونی ئینتەرنێت، گۆڕانی لە ناکاوی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر منداڵان دەبێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە کە جەنگ لە ئۆکراینا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و ووزە و برسیەتی جیهانی و هەڵئاوسان، ئەمەش تەنیا یەک نموونەی ئەو شێوازەیە کە قەیران دروستدەکات و کاریگەری دەکاتە سەر ملیۆنان کەس لە جیهاندا بە منداڵیشەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەی یونیسێفدا دەربارەی ٨ ئاڕاستەکە هاتووە:

یەکەم، پەتا سێبەرێکی بەرفراوان دروست دەکات.

کۆڤید-١٩ نیشانیدا کە پێویستی ئاسایشی تەندروستی جیهانی بەهێزە و زۆربەی وڵاتەکان لە مەترسیدان، لەو دۆخەشدا منداڵان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دەبێت.

 

دووەم، هەڵئاوسان و قەیران و هەژاری کاریگەری لەسەر منداڵ هەیە.

بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی ئابووری چیرۆکی ساڵ بوو، ئەمەش کاریگەرییەکانی دەتوانێت بە سەختی قورسایی لەسەر خێزان و منداڵان دروستبکات.

 

سێیەم، نائارامی خۆراک و نەبوونی خۆراک بۆ بەردەوام بوون

نائارامی خۆراک لە ئەنجامی ڕووداوە سەختەکانی کەشوهەوادا بەرزبووەتەوە، هەروەها بەردەوامی شەڕ کردن لە ئۆکراینا نرخی شتومەکی لە بازاڕدا بەرز کردووەتەوە، ئەمەش قورسایی بۆ خێزان دروستدەکات تا خۆراک و پێداویستی بۆ منداڵەکانیان دابینبکەن.

 

چوارەم، قەیرانی ووزە دەبێتە هۆی زیانێکی خێرا.

قەیرانی وزە تیشکی خستەسەر گواستنەوە بۆ سەرچاوە ووزە پاک و بەردەوامەکان، کە توانای دروستکردنی کاری نوێی بۆ گەنجان تێدابێت، هەرچۆنێک بێت زۆرێک لەوان هەست بەئامادەبوون ناکەن بۆ ئەو پیشە نوێیانە بۆیە خۆئامادەکردنی گەنجانی کار لەگەڵ هەلی ڕاهێناندا پێویستە ببێتە بەشێکی گرنگی هەر ئەجێندایەکی ووزەی سەوز.

 

پێنجەم، سەرنج لەسەر دارایی کەشوهەوا و حەسانەوەی قەرز بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو. وڵاتە گەشەسەندووەکان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبنەوە کاتێک هەوڵ دەدەن ڕووبەڕووی قەیرانی کەشوهەوا ببنەوە و چارەسەری بکەن، دابینکردنی ئابووری لەو وڵاتانەدا، کاریگەری دەکاتە سەر دۆخی منداڵان.

 

شەشەم، دیموکراسی لەژێر هەڕەشەدا.

دیموکراسی لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی زۆر لاوازکراوە، ساڵی ٢٠٢٣ ناسەقامگیری سیاسی بەردەوام دەبێت و بەرەنگاریش هەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانی کۆمەڵایەتی ئەرێنی.

 

حەوتەم، زیادبوونی دوژمنایەتی هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵان ئاڵۆزتر دەکات.

ژمارەی ئەو منداڵانەی پێویستییان بە بەهاناوە چوون هەیە، لە بەرزترین ئاستدایە و جیهانیش نەبووەتە لانەیەک بۆ ئاشتی و ئارامی منداڵان، ئەم دۆخەش لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەر بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر منداڵان دەکات.

 

هەشتەم، ئینتەرنێت کەمتر کراوە دەبێت و پارچە پارچەتر دەبێت.

فاکتەری تەکنەلۆجیا، بازرگانی و سیاسی، بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت لاواز دەکات و منداڵان بە تایبەتی کاریگەرنم چونکە زیاتر پشت بە ئینتەرنێت دەبەستن بۆ پەروەردە و کارلێکانی کۆمەڵایەتی.