٣٣ کەس لە ئەفغانستان گیانیان لە دەستداوە

بەهۆی لافاوەوە  ٣٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٢٧ کەسیش برینداریوون، زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ زیانێکی زۆری مادییان بەرکەوتووە و ٢٠٠ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی ئەفغانستان لە بارەی کوژراو  وبرینداران بەهۆی ئەو لافاوەی سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا لەو ناوچەیە ڕوویدا هەواڵێکیان بڵاوکردەوە، لە هەواڵەکەدا هاتووە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە کابوڵی پایتەخت و چەند ویلایەتێکی دیکەی وڵاتەکە بەهۆی لافاوەوە  ٣٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٢٧ کەسیش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ زیانێکی زۆری ماددییان بەرکەوتووە و ٢٠٠ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون، هەروەها نزیکەی ٨٠٠ هێکتار زەوی کشتوکاڵی و زیاتر لە ٨٥ کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان بوون بەژێر ئاوەوە.

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەو وڵاتە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوودا لە زۆربەى ناوچەکان بارانى زیاتر ببارێت و نزیکەی ٣٤ ویلایەت بگرێتەوە.