ژەهراویکردنی ٧٣ خوێندکاری کچ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری بوروجێرد

لە درێژەی زنجیرەی ژەهراویکردنی خوێندکارە کچەکان لە شارە جیاوازەکانی قوم و تاران، لە دوێنێوە، ٧٣ خوێندکاری کچ بەهۆی ژەهراویبوون بەهۆی گازی نەناسراوەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

گومانی ژەهراویبوونی زنجیرەیی لە قوتابخانەکانی ئێران کە سێ مانگ لەمەوبەر لە شاری قوم دەستی پێکردووە هێشتا بەردەوامە و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٧٣ خوێندکاری کچ لە قوتابخانەی ئەحمەدییەی شاری بوروجەرد لە پارێزگای لوڕستان ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەهدی غەیبی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی لوڕستان، گواستنەوەی ٥٢ خوێندکاری کچی ئامادەیی ئەحمەدییە بۆ کچان لە شاری بوروجێرد بۆ نەخۆشخانە ڕاگەیاند، ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ ٢١ قوتابی بە هۆی هەڵمژینی غاز لە هەمان ئامادەیی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.