لە غەززە ژنێک بەهۆی گولەی سەربازانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەستدا

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٩٢هەمین ڕۆژ بەردەوامە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دەیان کەس کە دەیانویست لە باشووری غەززەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی باکوور، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێک گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بەبێ پچڕان بەردەوامە، سەدان بنەماڵەی فەڵەستینی دوای دەستپێکردنی هێرشەکان بەرەو ناوەندی غەززە هەڵهاتن و هەوڵیان دا بگەڕێنەوە بۆ بەشی دابڕاوی باکووری ئەو شارە.

 

کارمەندانی تەندروستی و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ڕایانگەیاندووە، لەئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل بە دەیان کەس کە دەیانویست لە باشووری غەززە بۆ ناوچەکانی باکوور بگەڕێنەوە، ژنێکی فەڵەستینی گیانی لەدەستداوە و ٢٣ کەسیش برینداربوون، ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو هێرشە نەداوە و ئاماژە بەوەشکراوە بەشی باکووری غەززە هێشتا وەک ناوچەی ململانێ دەناسێندرێت، هۆشداریش دراوە بە گەلی فەڵەستین کە نەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە.