ژنان لە هێرشەکەی ئوسترالیا کرانە ئامانج

لە ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سیدنی، کە هێرش کرا ٥ کەسیان ژن بوون و ٦ کەسیش کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی ئوسترالیا لێدوانێکی سەبارەت بەو هێرشە بڵاوکردەوە کە تێیدا ٥ ژن و ٦ کەس لە سەنتەری بازرگانی وێستفیڵد لە ڕۆژهەڵاتی شاری سیدنی لە ئوسترالیا کوژران، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جۆیل کاوچی تەمەن ٤٠ ساڵ لە هێرشەکەی دوێنێ ڕاستەوخۆ ژنانی کردووەتە ئامانج.

 

جۆیل کاوچی کە بە چەقۆ هێرشەکەی ئەنجامداوە، لە ڕووداوەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە، چارەسەری بریندارەکان بەردەوامە کە منداڵێکی ٩ مانگەش ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە و بریندار بووە، هەروەها ئاشلی گود، دایکی ئەو منداڵە ٩ مانگە لە هێرشەکەدا بریندار بووە ژیانی لەدەستدا.