سێ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژران
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا سێ ژن کوژراون و پێنجی دیکەش بە ناچاری خۆیان کوشتووە.

ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لە زیادبوون دەکات و تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ١٥٨ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا سێ ژن بە ناوەکانی چنور عەباسی لە شاری دێهگولان، هەروەها فەرزان سدیقی و ئیلهام سالاری لە خورم ئاباد کوژراون.
هەر بەگوێرەی هەمان ڕێکخراو، لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا، ژنان بە ناوەکانی مەهتاب فەتاحی، ئایدن پورسیفەند، سۆما برادۆستی، ئەوین ئیبولەزیزی و سەمیرە موعین ناچاربوون خۆیان بکوژن.