پزیشک شلێر فایەق خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا
پزیشک شلێر فایەق، بەڕێوبەری پێشووی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، پزیشک شلێر فایەق، بەڕێوبەری پێشووی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری سلێمانی لە شەشەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی منداڵبوون و ژنان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی خەڵات کرا.
ئاماژە بەوەکراوە، بەخشینی ئەم خەڵاتە لەبەرامبەر بەڕێكردنی تەمەنێكی پڕ لە خزمەت و كاركردنی بۆ ماوەی نزیكەی ٤٠ ساڵ و ڕۆڵی گرنگی لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و پێگەیاندنی چەندین پزیشكی بە ئەزموون و پسپۆڕ لە بواری نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون بووە.