پانێڵی "ژن وەک خۆی، نوێنەرایەتیکردنی پرسەکانی ژنان لەسەروو ئایدۆلۆژیای حزبییەوە" بەڕێوەچوو
بە هاوبەسی ڕێکخراوی خەڵک لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانان، پانێڵێک بە ناونیشانی " ژن وەک خۆی، نوێنەرایەتیکردنی پرسەکانی ژنان لەسەروو ئایدۆلۆژیای حزبییەوە" ئەنجامدرا.
سلێمانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان لە شاری سلیمانی، لە لایەن بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە هاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانی، بە ئامادەبوونی چەندین چالاکوانی بواری ژنان و مامۆستایانی زانکۆ، هەروەها بە بەشداری پانێڵیستان، هەریەک لە مامۆستایانی زانکۆ پاڤێ جەمیل، عەدالەت عبدوڵا و سەروەر عبدولڕەحمان لە پانێڵەکەدا گفتوگۆیان لەسەر پرسەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا کرد، جەختیان لە ڕۆڵەکانی ژنان لە کایە سیاسییەکان و چونیان بۆ پەرلەمانی عێراق تا کار لەسەر پرسەکان بە دیدگایەکی ژنانە بکەن، ئەنجامدا.
پاڤێ جەمیل، ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی، ئاماژەی بە پرسەکانی ژنان کردو وتی: پرسی ژن پرسێکی جیهانییە، پەیوەستنییە بە ناوچەیەکەوە، ژن وەک دەنگدەر دەبێت هۆشیاربێت کە پرۆسەیەکی واجبیە و بە ئامانجەوە روبکاتە دەنگدان، پێویستە ژنان بە تێڕوانینێکی ژنانەوە ڕوبکەنە دەنگدان، هەروەها بەربژێرانی ژن لە پەرلەمان دەبێت دەنگی ژنبێت، کار لەسەر پرسەکانی ژنان بکات، بە وجودی ژنبونەوە بچێتە پەرلەمان، بەدەر لە تێڕوانینە حیزبییەکان ژنان بچنە پەرلەمان تا کار بۆ چاکبوونی پرسەکای ژنان بکات، کار لەسەر رەواندنەوەی ئەقلیەتی پیاوسالاری بدەین، کار لەسەر یاساکانی دژ بە ژنان بکرێت، ژنانی چالاکوان کەم تا زۆر هەوڵیان بۆ باشکردنی بارودۆخی ژنان داوە، بەڵام لە پەرلەمان کار لەسەر تەواوی کێشەکانی ژنان بکەن، هەروەها لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کۆسپ و تەگەرە دەخەنە بەردەم ژن، لە کاتی کارکردن تا گەورەترین بەرپرسیاری کوسپ دەهێندرێتە ڕێگەی، وە ژنان بەردەوام هەوڵ بۆ سەپاندن و دەرخستنی تواناکانی دەدات، ژنێک هۆشیار و تێگەیشتوو لە فکرەکاندا پێویستە لە سەرجەم دامودەزگا سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی جێبگرن تا بتوانن کۆمەڵگەیەکی هۆشیار بەرهەمبێت.
عەدالەت عەبدوڵا، مامۆستای زانکۆ و نووسەر وتی: ژن وەک کائینێک خۆی بسەلمێنێت، لەم کۆمەڵگەیەی ئێمەدا دەبێت ژنان ململانێ بۆ بەدەستهێنانی ماف بکەن، ڕێگە چارە بۆ ئیشکردن و بەدەستهێنانی ماف بکەین، ئەو مەوزومە فکری و ئایدۆلۆژیایە چییە کە دەبێتە هۆی هۆشیاری بە خودی ژنان، پێویستە ژنان هۆشیاری تەواو لە مافەکانیان وەربگرن، ژن بۆ ئەوەی سەربەخۆ دەرکەوێت دەبێت تێڕوانینی ڕەخنەگرانەی بەرامبەر ژیان و کۆمەڵگە هەبێت، بۆ گەیشتن بە ڕاستی و کەشفکردنی دیاردەکان چەندین میتۆدمان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕاستی، ئەوانەی ئێمە کۆمەڵگە دەزانن دیاریکراوە، پێویستە هۆشیاری بەرفراوانبکرێ بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیە دەرچن، هەروەها دروستکردنی بیرورای جیاواز لەگەڵ حەقیقەت و زانستەوە، حەقیقەتی ئایدۆلۆژی لەگەڵ حەقیەتی زانستی جیبکرێتەوە، گەیاندنی ژن بەم ئەقڵیەتە پێویستی بە مەعریفی زانستی و فکری قوڵ هەیە، لە کۆمەڵگەی ئێمە ژنان ڕوبەڕووی لاوازکردن دەبنەوە، لەڕێگەت ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سیستمی سیاسیی هۆکارە بۆ تێکچوونی ئەو ئایدۆلۆژیایەی ژنان بەرەوپێشدەبات، سەرەڕای هەبوونی ئەو بەربەستانە ژنان ڕوبەڕووی ململانێی نێوان شارەکان دەبنەوە، کە لەڕێگەی کێشە سیاسییەکانەوە ڕوبەڕیان دەکرێتەوە.
سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان، جەختی لەوەکردەوە، پرسی ژن لە هەرێمی کوردستاندا نەتواندراوە وەک پێویستببرێتە پێشەوە، وتی: لە ماوەی ۲٠ ساڵدا سیستمی کۆتا هیچ بۆ چونی پەرلەمانتارانی ژن نەگۆڕی، ژنان بە سیستمی کۆتا شکستی دروستکرد، بەهۆی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و لەژێر چەتری حیزبیدا ژنان لە ڕێگەی سیستمی پیاوسالاریەوەژنان دەخەنە نێوو پەرلەمان ، تا لە پشت کارکردنیان لە پەرلەمان بڕیارێکی پیاوانە هەبێت، ژنان دەبێت لەو ماسکەی حیزبەکەی بێتە دەرەوە، تا بڕیارێکی ژنانەی لەپەرلەمان لەسەر مافەکانی ژنان بدات، ناکرێت تا کۆتای ژنان بە سیستمی کۆتا بچنە پەرلەمان، هەوڵ بۆ هۆشیارکردنەوە بدرێت، لە ڕێگەی کارکردن لەسەر پرسەکان، کارکردن لەسەر مەعریفە و ئەجێندای ژنبوون.
"پێویستە ژنانی باشووری کوردستان هاوشێوەی ژنانی رۆژئاوای کوردستان مەشخەڵی ئاشتی و پێکەوەییان پێبدرێت"
سارا قادر، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سلیمانی، باسی لە گرنگی پانێڵەکە کردو وتی:: لە سەروبەندی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق نزیک دبینەوە، ئێمە چەند ژنێک بە نوێنەرایەتیمان دەنێردرێنە پەرلەمانی عێراق، بۆیە پێویستە بۆ گەیاندنی زانیاری بە دەنگدەران ئەم جۆرە پانێڵانە ئەنجامبدرێت، بەهۆکاری سیاسیی بەشێک لە دەنگدەرانمان هۆشداری سیاسیان لە بارەی دەنگادان و بەربژێرەکانەوە نییە، لە ئێستادا ژنان ماوەیەکی کورتاین لەبەردەستە بۆ دەرخستنی تواناکانیان کە بە سیستمی کۆتا دەچنە پەرلەمانی عێراق، کە دەکرێت بەدەر لە ئەجێندای حیزبایەتی، بە ئەجێندانی ژنبوونەوە بچنە پەرلەمان.
سارا قادر، لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: بەرەوپێشچوونی ژن تەنها بە خۆپەروەردەکردنی ناکرێت، پەروەردە لە خێزان بۆ سەرجەم ناوەندەکان کە دەکرێت ژن لەسەری خۆی پەروەردە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا هەریەک لەم ژنانەی بەربژێرن بە ئەجێندای سیاسی حزبێکەوە دەچێتە پەرلەمان، کە دەبێت لایەنە سیاسییەکان ئەجێندای خۆیان بەرامبەر مافەکانی ژنان بگۆڕن، تا بتوانن کار لەسەر پرسەکانی ژنان و مافەکانی ژنان بەبێ فکری پیاوسالاری ئەنجامبدەن، کە دەبێت کار و ڕۆڵ لە کایە سیاسییەکاندا بدەن بە ژنان، تا بتوانن ژنان زیاتر بەرەوپێش بچن، هەروەک ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان کە مەشخەڵی ئاستی و پێکەوەیی دراوەتە دەست ژن، هاوشێوەی ڕۆژئاوای کوردستان ژنانی ئێمەش بتوانن لە کایە سیاسیی و ئاشتیەکانادا جێبگرن نەک ڕێگریان لێبکرێت، ژنان لە باشووری کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕێگری لە هەبوونی پۆستی سیاسیی دەکەن، بە هۆکاری ئەوەی کەسانی سیاسیی لێرە باوەڕیان بە تواناکانی ژنان و مافی ژنان نییە.
لە کۆتاییدا بە گۆڕینەوەی بیروبۆچوون لە نێوان پانێڵیستان و میوانەکان کۆتای بە پانێڵەکە هێندرا.