پیاوێک بە تێزاب خێزانێک دەسوتێنێت
لە بەسڕە ژن و پیاوێک و منداڵەکەیان لەلایەن برای پیاوەکەوە بە تێزاب دەسوتێنرێن ناوەندی هەواڵ
لە بەسڕە ژن و پیاوێک و منداڵەکەیان لەلایەن برای پیاوەکەوە بە تێزاب دەسوتێنرێن.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ هەینی، لە پارێزگای بەسڕە لە عێراق خێزانێک کە پێکهاتبوون، لە دوو هاوژین لەگەڵ منداڵەکەیان بە تێزاب لەلایەن برای پیاوەکەوە سوتێنران.
ئەو خێزانە دانیشتووی گەڕەکی مەربادی ناوچەی زوبێرن لە پارێزگای بەسڕە، لە دوای ڕوودانی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەژنەکە ئاشکرای کردووە، کە برای هاوسەرەکەیەوە پیادا کردوون و سوتاندوونی، هەروەها سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق دەستگیریان نەکردووە.
هەروەها ئەو ژنە ناوی (ڕەوا ڕیاز) داوا دەکات بە زوترین کات ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکرێت و بە سزای خۆی بگەیەنن.
داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هاوکاریان بکەن و چارەسەری خۆی و هاوسەر و منداڵەکەی بکەن.
بە پێی وتەی خێزانەکانیان هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.