کۆنفرانسی "ڕاوێژی هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک" بەردەوامە

بە بەشداری ٢٠٠ کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە کۆنفڕانسێک دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە تۆڕی زووم، کە چەندین هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی حزب و ڕێکخراوەکان بەشدارن. ناوەندی هەواڵ

بە بەشداری ٢٠٠ کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە کۆنفڕانسێک دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە تۆڕی زووم، کە چەندین هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی حزب و ڕێکخراوەکان بەشدارن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١٥ی ئایار کۆنفڕانسێکی گشتگیر لە ڕێگەی تۆڕی زوومەوە کە ٢٠٠ کەس تیایدا بەشدار بوون دەستی پێکرد، کە لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە وە بەڕێوەدەبرێت و سەرەتای کۆنفرانسەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەستیپێکرد.

ئەندامانی بەشداربووی کۆنفڕانسەکە لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە بوون، پێکهاتبوون لە هونەرمەند، ڕۆژنامەنووس و ئەندامانی ڕێکخراوە جیاوازەکان کە مەبەستی سەرەکییان، یەک هەڵوێستییە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

زەینەب موراد، ئەندامی کەنەکە، بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و نیگەرانیی نیشاندا لەوەی، تا ئێستا نە لەناوخۆ و نە لە دەرەوە، هەڵوێستێکی جدیی لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نەگیراوەتەبەر، کە دەوڵەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات.

 

نیاز عەبدوڵا لە باشووری کوردستانەوە بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد، باسی لە ڕەوشی ڕاگەیاندن کرد لە باشوری کوردستاندا، ڕایگەیاند کە دۆخی سیاسی کاری کردووەتە سەر کارکردنی میدیا و ئێستا میدیا بووەتە میدیایەکی حیزبی، لە خزمەتی لایەنێکی سیاسی تایبەتدا خزمەت دەکەن و هەمیشە وتار و بڵاوکراوەکانیان دژ بە یەکتر بەکار دەهێنن.

ستارا خۆرامی یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە ڕایگەیاند، " پێویستە خەباتی گەلی کورد زیاتر بێت نابێت تەنها بە قسە بێت بەڵکو دەبێت بە کرداربێت، پێویستە هەمومان بچینە پاڵ یەک و ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ببینەوە و چیتر نەهێڵین بەو شێوەیە تورکیا پێ بنێتە ناو خاکی کوردستان".

 

ناهید موکری بەشداربوویەکی دیکەیە "دەڵێت ئێمە بەردەوام لە قەیرانداین، لە قەیرانی ڕێکخستنی سیاسیداین، لەو کاتەی تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین و کۆبانێ پێویست بوو ئێمە زۆر بە سیاسەتانە ڕێکخستنی خۆمان بکەین".