"پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی نوێ بۆ ژنان دەهێنێت"

هێڤیدار بایر، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" ڕایگەیاند کە پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی نوێ بۆ ژنان لە بەرخۆداندا دەهێنێت و وتی: ئێمە بە زیادکردنی خەبات ئەو بەرپرسیارێتییانە جێبەجێ دەکەین.

مەمیهان  هیلبین زەیدان

 

وان-ژنان لە چوارچێوەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، هەفتەیەک بەرخۆدانیان بە چالاکیی و هەوڵدان بەجێهێشت. هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکیشی بۆ ژنان نارد.

 

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: پرسی ئازادی ژنان پرسی ناوەندی و گرنگترینی ئەمڕۆیە، مەرجی بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سۆسیالیستی بریتییە لە دامەزراندنی پەیوەندییەکی دیموکراسی و یەکسان و ئازاد لەگەڵ ژنان، ژنان سەرچاوەی بنەڕەتی ژیانن، ئێمە دەڵێین 'ژن، ژیان، ئازادی'. بنیاتنەرە ڕاستەقینەکانی ئاشتی ژنانن.


ڕێبەری گەلی کورد جەختی لەوە کردەوە کە ئاشتی و دیموکراتیک بە ژنان دێتەدی و ژیانێکی نوێ بە یەکڕیزی ژنان بونیاد بنرێت، ڕێبەر لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ەوە چەندین پەیامی بۆ ژنان ناردووە. ژنان بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی سەرکردایەتیکردنی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" وەڵامی ئەم پەیامانەیان دایەوە.

 

"ژنان لەسەر هەندێک داواکاری هاوبەش لە مەیدانەکاندا کۆبوونەوە"

لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکؤشانی ژنان، ژنانی کورد دەنگی خۆیان لە دژی کوشتنی ژنان و توندوتیژی و هەراسانکردن بەرزکردەوە، هاوکات لەگەڵ داواکاری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی جەستەیی کە ئازادی ژنان بەرەوپێش دەبات، هێڤیداربایر، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" ڕایگەیاند، ژنان لەسەر هەندێک داواکاری هاوبەش لە مەیدانەکاندا کۆبوونەتەوە. هەڤیدار بایر داواکارییەکانی ژنانی خستە لیستی داواکارییەکانی ژنانەوە و وتی: بە سوود وەرگرتن لە سیاسەتەکانی دژ بە شەڕو توندوتیژی و لە چوارچێوەی پرۆسەی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک". گەیشتن بە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"باوەڕمان بە ئاشتی تەواوە"

هێڤیدار بایر وتی: لە ٨ی ئاداردا ژنان بە ڕۆحی خواستی ئاشتیەوە ڕوویان لە مەیدانەکان کرد، لە مەیدانەکان  باوەڕ بە ئاشتی هەبوو، هەرچەندە هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی لەلایەن دەوڵەتەوە نەنراوە، نەبوونی هەنگاوی کۆنکرێتی لەلایەن دەوڵەتەوە کێشە دروست دەکات. بەڵام ئێمەی ژنان هێشتا هیوا و باوەڕی تەواومان بە ئاشتی هەیە.

 

"ڕێبەری گەلی کورد زیاتر سەرنجی لەسەر ئازادی ژنە"

هێڤیدار بایر بە پەیامەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان درێژەی بە قسەکانی دا کە پێش ٨ی ئادارو دوای ٨ی ئادار پێشکەشی کرد، هێڤیدار وتی: ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە 'شۆڕشی ژنان' ناوی دەبات، تەنیا پاراستنی مافەکانی ژنان نییە. پەیوەستە بە گۆڕینی کۆمەڵەو کولتوور و سیاسەت و پێکهاتەی خێزان. لە پەیامەکانیدا زۆرترین سەرنجی لەسەر ئازادی ژنانە. چونکە کاتێک ئازادی ژن بەدەستدێت کۆمەڵگەش دەگۆڕێت. دوا پەیامی کە لە ٨ی ئاداردا بۆ ژنان ناردبوو، سەبارەت بە گەیشتن بە ئازادیی ژنان و ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە خەباتی سیاسی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتیدا بوو.

 

"پێویستە هاوکاری و پشتیوانی ژنان بەهێز بکرێت"

هێڤیدار بایر ڕایگەیاند، ڕێکخراوی ژنان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وەڵامی پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد بداتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە لە ڕێگەی ڕێکخستن و زانست و بەهێزکردنی پاڵپشتی ژنانەوە ئەو کارە بکەین، وەک ژنان باسی ئەو بابەتانە دەکەین، پێمان وایە دەتوانین. کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ‘چەند دەتوانین بگەینە ژنان و چۆن ئازادی و خەباتیان بۆ ڕوون بکەینەوە. لەو خاڵەی کە پرۆسەکە گەیشتووەتە مانیفێستەکە، دەبێت هەموو شتێک بێت بۆ ژنان ڕوونی کردەوە، تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین تۆڕی خەبات فراوانتر بکەین.

 

دووبارە لەدایکبوونەوەی ژنان

هێڤیدار بایر ئاماژەی بەوەدا کە ژنان پێشەنگەکانی خەبات بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتین و وتی: ژنان ئەم خەباتە دەخەنە سەر شانی خۆیان، سەرەڕای هەزاران ساڵ هەراسانکردنی ژنان، ئەمڕۆ ژنان وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە پرۆسەیەکی مێژووییدا سەرهەڵدەدەن، بە هۆشیاری ژنان، بووژانەوەیەک، لە دایکبوونەوەیەک ڕوویداوە، ئێمە لە کۆبانێ زۆر بە ڕوونی ئەم بەرخۆدانەمان بینی.

 

لە کۆتاییدا هێڤیدار بایر ڕایگەیاند کە هەر پەیامێک کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەینێرێت کاریگەرەو وتی:  بۆیە بارگرانییەکی قورس لەسەر شانی ژنان هەیە، ئێمە ئەم بارگرانییە دەکەینە بەرپرسیارێتی.