ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سێیەمین ڕۆژیدا کۆتایی هات

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە لە ڕۆژی ٣٠ ی ئایاردا بە دروشمی "وەرن بۆ شەڕی ئازادی دژی خیانەت و داگیرکاری" لە شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە سێیەمین ڕۆژیدا لە شاری مالیکییە کۆتایی هات.

قامیشلۆ

ڕێپێوانی درێژمەودا لە لایەن یەکێتی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ٣٠ ی ئایاردا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی " وەرنە شەڕی ئازادی دژی خیانەت و داگیرکاری" لە  بە پەرۆشی هەزاران گەنج کۆتایی هات.

 

"خاوەنداری لە شۆڕش بکەن بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی"

فیریال تێم وتەبێژی گەنجانی هەرێمی فورات، لە رێپێوانەکەدا بانگەوازیی لە گەل و بەتایبەتی ژنانی گەنج کرد کە خاوەنداری لە شۆڕشبکەن بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی و وتی: " ئامانجمان لە رێکخستنی ئەم ڕێپێوانە شەرمەزارکردنی داگیرکاریی و هاوپەیمانەکانیەتی، ڕێپێوانەکەمان لە قامیشلۆوە بۆ تربەسپی لە یەکەم ڕۆژدا دەستپێکرد و لە ڕۆژی دووەمدا لە تەربیسپییەوە بۆگرکێ لەگێ و ئەمڕۆ بەرەو دێرک دەڕۆین بۆ ئەوەی لەوێ کۆتایی پێ بهێنین، پەیامی ئێمە بۆ هەموو جیهان ئەوەیە کە ئێمەی گەنجان لەگەڵ گەریلا و گەلەکەمان یەک بخەین بانگەوازمان بۆ ژنانی گەنجە کە بەڕاستی لە شۆڕشدا قسەیان هەبێت بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە داگیرکاری تێکبشکێنین."

 

" سەرکەوتن بۆ گەل دەبێت"

ئیلهام حەسەن، خەڵکی شاری حەسەکەیە کە بەشداری ئەم ڕێپێوانە درێژمەودایە بوو، وتی: " ڕێپێوانی درێژمەودامان بۆ پشتیوانیکردنی گەریلا و گەلە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت شارەکانمان داگیر بکات و هەموو شتێک لەژێر دەستیدایە و ئامانجەکەی بەدی نایەت و هەتا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین، بانگەوازی من بۆ گەلیش ئەوەیە کە پشتیوانی لە شەڕڤانەکانیان و گەلەکەیان بکەن."