هێرشەکانی سەر حەلەب بەردەوامن و هەشت شەهیدو ٥٥ بریندار هەن

‎‎لە سێیەم ڕۆژدا هێرشی گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشەرەفیە بەردەوامە، بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتیی شەهید و ٥٥ی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی گروپە میلیشیاکان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پاڵپشتی دەکرێن و سەر بە حکومەتی کاتی سووریان، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب زیاتر دەبێت.

 

هێرشەکان لە ٦ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە، لە چوارچێوەی ئەو هێرشانەدا دوو هاوڵاتی مەدەنی لە گەڕەکی بەنی زەید لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج و نەتوانرا بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقەی تۆپخانە لە گەڕەکی ئەشرەفیە، ماڵێکی مەدەنی لەلایەن چەتەکانەوە کراوەتە ئامانج.

 

ژمارەی قوربانیانی شاری حەلەب زیادی کردووە

ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە هێرشە جینۆسایدییەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید کوژراون گەیشتە ٨ کەس. هەروەها لەو هێرشانەدا ٥٥ کەسیش بریندار بوون.