ژنانی دەم پارتی و تەژەئا: هێرشی جیهادییەکان هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر شۆڕشی ژنان

تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەبی سووریایان شەرمەزار کرد، داوایان لە هەموو گەلان و هێزە دیموکراتیەکان کرد کە شۆڕشی ژنان وەک نموونەیەکی ناوازەی ڕزگاری و بەرخۆدان بپارێزن.

ناوەندی هەواڵ

 

ناڕەزایی بەردەوامە لەسەر ئەو هێرشانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە شاری حەلەب دەستیان پێکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هۆشدارییەکان لە کاردانەوەی ڕاستی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و بناغەی کۆمەڵایەتی ناوچەکەیە.

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ٨ی کانوونی دووەم ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە و شەرمەزاری هێرشەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنیان لە سێ گەڕەکی شاری حەلەبی سووریایان کرد و داوایان لە هەموو هاوڵاتیان کرد کە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا بپارێزن و پشتیوانی لە شۆڕشی ژنان بکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوی تەڤگەری ژنانی ئازاددا هاتووە، لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە ڕژێمی سووریا نەک هەر مەترسییەکی ڕوون بۆ سەر یەکێتی بەڕێوبەری و سیاسی سووریا دروست دەکات، بەڵکو مەترسییەکی گەورە بۆ خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک نیشان دەدات کە لە سایەی بەرخۆدانی هاوڵاتیان و بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزرا.

 

باس لە ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار کراوە: لەگەڵ پەرەسەندنی ئەم هێرشانە، زۆر گرنگە بیری بهێنینەوە کە ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار کە لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" و حکومەتی کاتی سووریا واژۆ کرابوو، مەرجی ئەوە خراوەتەڕوو کە تا مانگی نیسانی ٢٠٢٥ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گەڕەکە کوردییەکان دەکشێتەوە و بەرپرسیارێتی ئاسایشی ڕادەستی دەسەڵاتە خۆجێیەکان دەکات، ئەم هێرشانە کە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی لە دیمەشق ئەنجام دەدرێن، بە تەواوی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار تێکدەدەن، ئەم هێرشانە کردەوەیەکی شەڕانگێزی پێکدەهێنن کە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی دەکاتە ئامانج کە تێیدا ژنان بەردی بناغەن، شەڕێک بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنن، بەمەش داهاتووی سووریا بە گشتی دەخاتە مەترسییەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەزموونی ڕۆژئاوا یەکێکە لەو ئەزموونە دەگمەنانەی کە لە ڕێگەی قوربانیدانی گەورەوە بونیاد نراوە، سیستەمێکە لەسەر بنەمای ڕزگاریخوازی ژنان لە بەرامبەر پێکهاتەی سیاسی نەریتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزرا، پێکهاتەیەک کە پیاوان بە سیما سەربازی و پاوانخوازیەکەیەوە زاڵن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوا لەلایەن گروپەکانی خاوەن ئایدۆلۆژیای دژە ژن، وەک هەتەشە، نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیایەکی ڕاستەوخۆ و ڕوون دەکات، هێرشەکان بە ئامانجی لێدان لە ڕەگ و ڕیشەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانە، هێرشەکانی حکومەتی کاتی تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتیش دەکەنە ئامانج.

 

"ئێمە بە توندی لەگەڵ ژنان دەوەستین"

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم هێرشانە جگە لەو زیانە قورسانەی کە بە یەکگرتوویی بەڕێوبەری و سیاسی سووریا دەگەیەنن، ڕاستەوخۆ ئەو پرۆسەی ئاشتییە تێکدەدەن کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بڕیاریان لەسەر دامەزراندووە، هاوەها تەڤگەری ژنانی ئازاد، بە توندی ئەم ڕێبازە دوژمنکارانە، کۆنەپەرستانە، ژنکوژی و تێکدەرانە ڕەتدەکەنەوە، وتی: لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی دەبینەوە، بەرەنگاری دەبینەوە، هەروەها بەرگری لە ڕێبازی ڕزگاریکردنی ژنان دەکەین، کۆتاییهێنان بە ئاژاوە و شەڕکردن لە سووریا پەیوەستە بە دامەزراندنی حکومەتێکی هاوبەش کە مافی یەکسان و دیموکراتی بۆ هەموو هاوڵاتیان سووریا دەستەبەر بکات.

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد لە ڕێگەی ئەو ڕاگەیاندنەوە داوای لە هەموو لایەک کرد باوەڕیان بە خەبات و بەرخۆدانی ژنان هەبێت، لەگەڵیان بوەستن، هەڵوێستی پتەوی بەرامبەر هێرش جیهادیستەکانیهەتەشە بگرنەبەر، کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی دەکەن و پشتیووانی لە شۆڕشی ژنان بکەن.

 

"نابێت لەبەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگ بین"

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بانگەوازێکی بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنان بڵاوکردەوە و داوای لێکردن "پشتیووانی گەل بکەن و لە بەرامبەر ئەم تاوانە بێدەنگ نەبن"، هەروها رۆژئاوا ویژدان و ئازادییە، بەرخۆدانە و ناتوانرێت ژێردەستە بکرێت، ڕێگای ژیانێکی ئازاد و یەکسان بۆ هەموو گەلان و ژنان و گەنجان هەمان ڕێباز بێت بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنەکەدا هاتووە: ئێمە زۆر باش سروشتی ئەو گروپانە دەزانین کە هێرش دەکەنە سەر ماڵی خێزان و ژنان و گەنجان و بە تەواوی ئاگاداری ئەو عەقڵیەتەین کە نوێنەرایەتیان دەکەن، ئێمە ئەم گروپانە لە عەقڵیەتی کوشتنی ژنان لە شنگال و ڕۆژئاوا، لە فرۆشتنی ژنان لە بازاڕەکانی کۆیلە، لە تیرۆرکردنی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەناسین، ئەم گروپانە، چ سەر بە داعش بن یان هاوشێوەی، بە شێوەیەکی سیستماتیکی مافی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێل دەکەن و ئامانجیان بونیادنانی سووریایەکی پیاوسالاری تاکڕەو و ناسیۆنالیستی و خێڵەکییە بێت.