"پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا گەیشتە ئاستی ئەشکەنجەدان"

مەهتاب ئیشیک، هاوسەرۆکی ئۆهەدەی وان ڕایگەیاند، پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجەدان، کارە ئارەزوومەندانە دژی یاساکان ئەنجام دەدرێت و مافی ژیانی زیندانییەکان ڕێگری لێدەکرێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ڕۆژانە پێشێلکاری بەرامبەر بە زیندانییەکان زیاتر دەبێت، لەو زیندانانەی کە ئەشکەنجەی سیستماتیکی هەیە، زیندانیان لە مافی پەیوەندی و تەندروستی بێبەش دەکرێن.

 

مەهتاب یشیک،هاوسەرۆکی ئۆهەدەی وان ڕایگەیاند، ئازادکردنی زیندانیان بە پراکتیزەکردنی ئارەزوومەندانە ڕێگری لێدەکرێت، پراکتیزەکانی ئێستا لە یاسای دوژمن زیاتر هیچی تر نین.

 

"زینداییان نابرێنە نەخۆشخانە"

مەهتاب ئیشیک ئاماژەی بەوەدا، له سێ زیندانی ناوچەکە ئیدارە بە بیانووی "نەخۆشخانەیەکی تەواو ڕێکخراو نییە، ئەوەی هەیە دوورە" زیندانییەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان ناکەن وتیشی: ئەو زیندانیانەی لە زیندانەکانی ناوچەیی دەمێننەوە هەرگیز ناچنە نەخۆشخانە، با نموونەیەک بهێنینەوە؛ زیندانیانی زیندانەکانی پاتنۆس و خەڵات مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت هەرچەندە چەندین جار داواکاری پێشکەش دەکەن نابرێنە نەخۆشخانە, کاتێک ئەم پێشێلکارییە دەهێنینە بەرنامەی کار، ئیدارەی زیندان دەڵێت؛ "لە ناوچەکەدا نەخۆشخانەی دەوڵەت نییە، بۆیە پزیشکیش نییە، لەبەرئەوەی لە ناوچەکەدا نەخۆشخانە نییە، زیندانییە نەخۆشەکان نابرێنە نەخۆشخانە دوورەکا"  ئەمە بابەتێکی گرنگە و نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت, زیندانیانی ئەوێ لە مافی ژیان و چارەسەرکردنیان بێبەش دەکرێن، ئێمە دەڵێین کە مافی چارەسەرکردن لە یاسادایەو پێویستە جێبەجێ بکرێت.

 

"لیژنەی سەرپەرشتیاری بە تەواوی کەوتوونەتە حاڵەتی ئارەزوومەندانە"

 مەهتاب ئیشیک ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی زیندان به بیانووی پووچ داواکاری زیندانیان ڕەتدەکاتەوە، له زیندانەکانی ناوچه سنوورییەکاندا ماوەی سێ ساڵه بەڵگەنامەکانی زیندانییان دەسووتێت، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەو وەڵامانەی کە لەلایەن زیندانییەکانەوە دەدرێنەوە پیشانی لیژنەکە دەدرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم پڕۆسەیەدا هەرچەندە بیانەوێت لە زیندانییەکان نزیکببنەوە، بەڵام بەو پێیە کاتی ئازادکردنەکە دوادەخەن، ئەمە زیاتر لە زیندانەکانی وان و پاتنۆس و دەریای ڕەشدا دەبینین، لیژنەکە لە زیندانییەکان دەپرسن کە هەرگیز سزای دیسپلینیان وەرنەگرتووە، 'کاتێک دەردەچن هاوسەرگیری دەکەن؟'، 'هەدەپە چۆن دەبینن'، 'کاتێک دەردەچن چی دەکەن؟ و بە تەواوی دەستوەردان لە ئازادیی خەڵک دەکەن، ئەم دۆخە یاسای دوژمنە. زیندانیانی سیاسی بەهۆی بۆچوونی سیاسییەوە ئازادییان لێ زەوت دەکرێت، بەم شێوەیە سیستمی گۆشەگیری قووڵتر دەبێتەوە، بەم شێوەیە ئیدارەی زیندان سیاسەتی شکستپێهێنانی زیندانییەکان جێبەجێ دەکات و ئەمەش بەتەواوی پێچەوانەی یاسایە.

 

"ڕێگە بە زیندانییەکان نادرێت پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا بکەن"

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆشەگیری زیندانەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و هەوڵ دەدەن پەیوەندی نێوان زیندانیان بە تەواوی بپچڕێنن، ڕووداوەکەی ساڵی ڕابردووی بەندیخانەی پاتنۆسی بەبیرهێنایەوە کە دوو زیندانی ژن بە کلکی بەراز ئەشکەنجە دراون  وتیشی: با پێشێلکردنی مافەکان وەلانێین، ئێستا ئەشکەنجەدان بووەتە دۆخێکی تەواو ئارەزوومەندانە، هەموو مافە کۆمەڵایەتییەکانی زیندان لێیان سەندراوەتەوە، زیندانییەکان لە ژوورە تاکەکەسییەکان جیا دەکرێنەوە، بۆ ماوەی چەند مانگێک بۆیان نییە قسە لەگەڵ کەس بکەن، کاتێک سڵاو لە زیندانییەک لە حەوشەدا دەکەن، سزای دیسپلینیان پێدەدرێت، بەرزترین ئاستی گۆشەگیری جیاکردنەوەی زیندانییەکان و گۆشەگیرکردنی کەسێکە و لەسەر ئەمەش پرۆسەیەکی سیستماتیکی خراپ بەکارهێنان دەست پێدەکات، نەبوونی پەیوەندی بە تایبەتی لە زیندانەکانی جۆری R و S باو و ئاساییە، ئێمە ئەمە لە زیندانەکانی ناوچەییشدا دەبینین، ساڵی ڕابردوو دوو ژنە زیندانی لە زیندانی پاتنۆس بە پەتی بەراز ئەشکەنجە دراون، چونکە دروشمیان بەرزکردووەتەوە، ئەم دۆخە بە ڕاپۆرتی ئەی تی کەیش پێناسە کرا. دادگای ناوخۆیی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات، کۆمیسیۆنی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم بابەتە دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

"بەدواداچوون بۆ ئەو شتانە دەکەین کە ڕوودەدەن"

مەهتاپ ئیشیک ڕایگەیاند کە بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەی لەم پرۆسەیەدا ڕوودەدات چونکە زیندانەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەبنە شوێنی ئەشکەنجەدان، زیندانییەکان بە بڕیاری ئارەزوومەندانە گۆشەگیر دەکرێن، پرۆسەیەک بە پێچەوانەی یاسا پەرەی پێدەدرێت، ئێمە دەنگی زیندانییەکان دەبین و دژی ئەم پێشێلکارییانە دەوەستینەوە.