لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٣ ژن و پێنج منداڵ لە ئێران کوژران
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ئێران ٢٣ ژن و پێنج منداڵ کوژراون، دوو ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و دوو ژنیش لەسێدارە دراون، ئەم ئامارانە، ئاستی توندوتیژیی دژی ژنان و منداڵان نیشان دەدەن.
ناوەندی هەواڵ
ئەو هەواڵانەی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاو کراونەتەوە، نیشانی دەدەن کە لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، ژنان هێشتا لەلایەن هاوژینەکانیان، ئەو پیاوانەی پێشتر هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردبوون یان ئەندامانی تری بنەماڵەکانیانەوە دەکوژرێن و منداڵانیش بەهۆی توندوتیژییەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها دیاری دەکرێت کە لە ناو بنەماڵەدا زۆر ڕووداوی کوشتن ڕوو دەدەن، لەم سەردەمەدا ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە، سوتاندنی ژنان، گیانلەدەستدانی گوماناوی و لەسێدارەدانی ژنان لە بەندیخانەکاندا تۆمار کران، ئەم ڕووداوانە جارێکی تر گەورەیی توندوتیژیی دژی ژنان و منداڵان دەخەنە پێش چاو و پێویستیی بەپەلەی لێکۆڵینەوە لە مکانیکەکانی کۆمەڵایەتی، یاسایی و پاراستن دەهێننە ڕۆژەڤەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا، ٢٣ ژن و پێنج منداڵ کوژراون، دوو ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و دوو ژنیش لەسێدارە دراون.
٢٨ی ئەیلوول: مەهڕوخ میرزایی لە بەندیخانەی ئەسفەهان لەسێدارە درا.
٣٠ی ئەیلوول: لە گەڕەکی خاک سەفیدی تاران، پیاوێک خەسووی خۆی کوشت.
٣٠ی ئەیلوول: لە ئیسلامشەهر، پیاوێک بە ئەنقەست ئاگری لە ماڵی بنەماڵەی هاوژینەەکەی بەردا و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی ڕوقییە ئیبراهیمی، خەسووی گوڵابەتین ئیبراهیمی و برای هاوژینەکەی حامد ئیبراهیمی گیانیان لەدەست دا.
٣٠ی ئەیلوول: ئەشرەف فەرەجی لە بەندیخانەی ناوەندیی ساری لەسێدارە درا.
٤ی تشرینی یەکەم: لە تاران، ژنێکی گەنج لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێنرا و دواتر بەهۆی سووتانی سەختەوە گیانی لەدەست دا.
٤ی تشرینی یەکەم: لە کۆمەڵگەی گوڵبەرگی شاری شاهرود ژنێکی گەنج لەلایەن برایەوە لە ماڵی بنەماڵەکەی خۆیاندا کوژرا.
٥ی تشرینی یەکەم: لە گەڕەکی پەردیسی کرماشان، ئەمیر حسێن شەهبازیی تەمەن ١٨ ساڵ دایکی خۆی فاتیما لوتفیی تەمەن ٤٦ ساڵ و خوشکی خۆی زەهرا شەهبازیی تەمەن ٢٦ ساڵی کوشت.
٥ی تشرینی یەکەم: لە قەشمی مریەم یار محەمەدیی تەمەن ٢٨ ساڵ و دایکی دوو منداڵ، لەلایەن برایەوە کوژرا و تەرمەکەی پارچەپارچە کرا.
٦ی تشرینی یەکەم: لە شارۆچکەی گەرووگی سەر بە شاری سیریک، ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.
٨ی تشرینی یەکەم: مینا سوڵتانیی تەمەن ٤٠ ساڵ و دایکی دوو منداڵ لە گەڕەکی بەهارانی ئەسفەهان، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
٨ی تشرینی یەکەم: نەرمین محەمەدیی تەمەن ٢٤ ساڵ لە گوندی بەردەسپیی سەر بە شارۆچکەی دیواندەرە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
٩ی تشرینی یەکەم: لە گەڕەکی مەجیدیەی تاران ژنێکی ٧٠ ساڵ، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
٩ی تشرینی یەکەم: لە ئێرانشسهر ئارەزو بامێریی دوو ساڵ، لە بەرەبەیاندا بەهۆی برینەکانی توندوتیژییەوە گیانی لەدەست دا.
٩ی تشرینی یەکەم: یەگانی حسێن زایی ١٦ ساڵ کە لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریی کردوبوو، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
١٠ی تشرینی یەکەم: مەهسا بوزورگزادەی تەمەن ٢٧ ساڵ و دایکی منداڵێک، لە شەقامێکی سەراوان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سووتێنرا.
١٠ی تشرینی یەکەم: ژنێکی ٢٧ ساڵ لە پاساژی سەعدیی تاران، لەلایەن دەستگیرانی پێشوویەوە کوژرا.
١٥ی تشرینی یەکەم: سورەیا هاوەند دایکی سێ منداڵ، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژرا.
١٧ی تشرینی یەکەم: چیمەن نەقشبەندی لە گوندی گەواهانئەی سەر بە ناوچەی سارالی دیواندەرە، دوای گفتوگۆیەک لەگەڵ هاوژینەکەی کە ٣٠ ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا، دەربارەی هۆکار یان مەرجەکانی گیانلەدەستدانی زانیاریی زیاتر نەدراوە.
١٧ی تشرینی یەکەم: لە گەڕەکی شەهرەکی غەربی تاران، پیاوێک خەزوور، خەسوو، هاوژین و خزمەتکاری بیناکەی کوشت.
لە پارێزگای ئەسفەهان باوک، دایک و دوو منداڵ لە هەمان بنەماڵە کوژران.
لە گوندی مال یوسف لە ناوچەی مەرەند، پیاوێک باوک، دایک، خوشک و برای هاوژینەکەی کوشت.
لە تەورێز، پیاوێک هاوژینەکەی کوشت.
لە تەورێز پیاوێکی ٤٥ ساڵ، هاوژین و دوو منداڵی خۆی کوشت.
پیاوێکی ٥٧ ساڵ، دوای ئەوەی هاوژین و سێ منداڵی خۆی کوشت، دوای ئەوان خۆشی کوشت.
دوو برا، سێ خوشکی خۆیان کوشت.
دیارە دەبێت بزانرێت کە هەندێک لە ڕووداوەکانی کوشتن و ئەشکەنجەدان کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا ڕاگەیاندراون، لە ڕاستیدا لە مانگەکانی پێشووتر یان لە ساڵی ڕابردوودا ڕوویان داوە، بەهۆی ئەوەی لە ئامارە داهاتووەکاندا ڕێکەوتی ورد نەدراون، ڕووداوەکانی خوارەوە بە جیا دراون.
بەر لە ١٨ مانگ: ژنێک بە ناوی پەریسا لە تاران لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
٢٨ی ئادار: پیاوێکی ٢٧ ساڵ لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای تاران، ژنێکی ٢٣ ساڵانی کوشت کە داواکاری هاوسەرگیرییەکەی ڕەت کردبۆوە.
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥: پیاوێکی ٣٠ ساڵ لە مەشهد هاوژینەکەی خۆی کوشت.
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦: لە لاھیجان نینا بەھزادی لەلایەن ھاوژینی پێشوویەوە کوژرا.
لە مانگی ئابدا: دلارا محەمەدی تاهیر تەمەن ٣٢ ساڵ و دایکی دوو منداڵ، لە شارێکی پارێزگای مازندەران لەلایەن ھاوژینەکەیەوە کوژرا.