پەرلەمانی ئەورووپا: سوپای تورکیا دەستدرێژی سێکسیی دژی ژنانی قوبرس ئەنجام داوە

پەرلەمانی ئەورووپا لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا سوپای تورکیا تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی و پێشێلکاریی بەربڵاو دژی ژنانی قوبرس لە کاتی گرژی و ململانێکاندا، ئەمەش کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانی ئەورووپا بە زۆرینەیەکی ڕەها، پڕۆژەبڕیارێکی لیژنەی مافەکانی ژنانی پەسەند کرد، کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی یۆنانییەوە ئامادەکرابوو، دەربارەی دەستدرێژی سێکسی سەربازانی تورک دژی ژنانی قوبرس.

 بڕیارەکە وەک یەکەم دانپێدانانی فەرمی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت کە تێیدا سوپای تورکیا بە ڕوونی تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی توندوتیژیی سێکسی و پێشێلکاری دژی ژنان و کچانی قوبرس لە کاتی دەستێوەردانی سەربازیی ساڵی ١٩٧٤دا.

 

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیارەکەی بە ” پووچەڵ و بێبنەما” ناوبرد و ڕایگەیاند:  کە هیچ نرخێکی یاسایی نییە و  دامەزراوەکانی ئەورووپای تۆمەتبار کرد بەوەی کە لەژێر کاریگەریی لایەنی دیاریکراودا.

وەک میدیا ئەورووپاییەکان بڵاویانکردوەتەوە  پڕۆژە بڕیارەکە سەرەتا  لەلایەن  لیژنەی مافەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری پەسەند کراوە، کە لەلایەن پەرلەمانتاری یۆنانی “ئێلیۆنورا میڵێتی”یەوە ئامادەکرابوو.