پۆلیسی تورک گازی فرمێسکڕێژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ژنان لە ئئیستەنبوڵ بەکارهێنا

لە تورکیا بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوەچوو، پۆلیسی ئاژاوەگێڕیی ڕووبەڕووی چالاکییەکە بوونەوە و گازی فرمێسکڕێژییان بەکارهێننا.

لە تورکیا بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوەچوو،  پۆلیسی ئاژاوەگێڕیی ڕووبەڕووی چالاکییەکە بوونەوە و گازی فرمێسکڕێژییان بەکارهێننا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی پێنجشەممە پۆلیسی تورکیا گازی فرمێسکڕێژ و گوللـەی لاستیکی لە بەرامبەر هەزاران کەس کە زۆربەیان ژن بوون بەکارهێنا، ئەوان بەمەبەستی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان ڕژابوونە سەر شەقامەکسنی ئیستەنبوڵ.

 

خۆپیشاندانەکان کە بەشێک بوو لە هەفتەیەک چالاکی بۆ داواکاری لە تورکیا بۆ ئەوەی جارێکی تر بچنە ناو پەیماننامەی ئیستەنبوڵ، کە ڕێککەوتنێکی نیشانەیە بۆ پاراستنی ژنان کە ٤٥ وڵات لەخۆدەگرێت و لە گەورەترین شاری تورکیا لە ساڵی ٢٠١١دا واژۆ کرا.