پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا: ٤ی نیسان ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییە لە بندەستی

پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتیانکردەوە کە ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ڕزگارکردنی گەلانە لە بندەستی و وتیان: "بە بیری ڕێبەر ئاپۆ ڕێگامان ڕوون بوو".

ڕۆنیدا حاجی

حەسەکە – ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مێژوویەکی نوێیە و فەلسەفەی بنیاتنانی مرۆڤێکی ئازادە، بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کورد و عەرەب و ئەرمەنییەکان قسەیان کرد.

 

لۆسین قەسەبیا، کە لە پێکهاتەی ئەرمەنییە، ٤ی نیسانی پیرۆز کرد و وتی: "بە گەیشتنی ئەم ڕۆژە پیرۆزە پیرۆزبایی لە هەموو پێکهاتەکان دەکەم ئەم ڕۆژە بۆ هەموو پێکهاتەکان مانایەکی زۆر گەورەی هەیە، بەهۆی گەیشتنی سەرکردایەتی بۆ سەر زەوی مرۆڤایەتی لە بندەستی و کۆیلایەتی و ستەم ڕزگاری بوو، ڕێبەری ئۆجالان بۆ یەک پێکهاتە کاری نەکردووە و بۆ ئازادی هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵگا خەباتی کردووە و تا ئێستاش لە زینداندا بەرخۆدان دەکات، . ئەمڕۆ ژنان لە هەموو پێکهاتەکانەوە لە ڕێگەی فکر و فەلسەفەی ئۆجالانەوە زنجیرەکانی کۆیلایەتییان شکاند هەر وەک چۆن ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی بە ژنان بەخشی، ژنان بۆ ئازادیی ئەو تێدەکۆشن".

 

"فەلسەفەی ئۆجالان ژنانی لە زنجیرەکانی کۆیلایەتی ڕزگارکرد"

لەمیس محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە پێکهاتەی عەرەب بە سایەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زوڵم و ڕزگاریان بووە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "نەریتی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی ژنانی عەرەبی سەرکوت کردبوو، ژنان نەیاندەتوانی نەیتوانی بۆچونی خۆیان دەرببڕن، بەڵام بە ناسینەوەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان هەنگاوی مێژوویی دانرا، ژنانی عەرەب بۆ ئازادی هەموو ژنان لەهەموو بوارەکاندا شوێنیان گرت بەتایبەتی لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسیدا، بە ناسینەوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، ئازادی فکر و بۆچوون پەرەی سەند ئێمە وەک ژنانی عەرەب ٤ی نیسان وەک ڕۆژی زیندووبوونەوە و بوون و ئازادی دەبینین".

 

"٤ی نیسان ڕۆژی دروستکردنی بوێرییە لە دڵی هەموو ژنێکدا"

نەسرین مەحمود ئیبراهیم  ئاماژەی بەوەکرد کە ٤ی نیسان ڕۆژی دروستکردنی بوێرییە لە دڵی ژنانی کورد و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ڕێبەرایەتیمان بە هزر و فەلسەفەی خۆی لە دڵی هەموو ژنێکدا ئیرادە و بوێری بنیات ناوە، ئێمە قەرزداری بیرۆکەکانی ئەوین ئێمە لە ڕێگەی بیروبۆچوونەکانی سەرکردەکەمانەوە خۆمان و کلتور و مێژوومان ناسیەوە، بۆیە ئەمە ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەموو ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرۆکەکەمان بیروڕاو تێڕوانینی پەیوەست بەیەکڕیزی و خۆشەویستی گەلانی پێشکەش کرد، ڕێبەرەکەمان بە هەموو ئیرادە و پێداگرییەوە درێژە بە بەرخۆدانی خۆی دەدات، ئەم ئیرادەیە سەرچاوەی تێکۆشانە بۆ هەموو ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەرایەتی ئیرادە و پێداگری ئێمە بۆ تێکۆشان تێکبدات، بەڵام ئێمە زۆر ڕێکخراوین و تا کۆتایی بەدوای بۆچوونەکانی سەرۆکەکەماندا دەڕۆین، پێویستە ژنان لە هەر شوێنێک بن هەستنە سەرپێ و داوای ئازادی رێبەر ئۆجالان بکەن هەروەک ئەو داوای ئازادی ژنان دەکات و ڕێگەی بە ژنان داوە کە لە بەرامبەر عەقڵییەتی پیاوسالاریدا لەسەر پێ بوەستن، ئەمڕۆ ژنان پێویستە خۆیان ڕێکبخەن و ڕێرەوی ڕێگای ڕێبەرایەتی بن".