پڕۆفیسۆرانی زانکۆیەکی جەزائیر ناڕەزاییان دژی دەستدرێژی بۆ سەر پڕۆفیسۆرێک دەربڕی
جەزائیر بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی بە هۆی زیادبوونی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێژەی توندوتیژیش تیایدا زیادی کردووە.
جەزائیر
لە ١٤ی تەمووز، دوای ئەوەی پڕۆفیسۆرێکی زانکۆی بورج باجی لە جەزائیر، لە بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەستدرێژی جەستەی کرابووە سەر، بە هۆیەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە زانکۆکەدا ڕوویدا.
مامۆستایانی بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی بورج باجی جەزائیر، دوای ئەوەی پڕۆفیسۆرێکی هاوپیشەیان بە ناوی عروب دەلیل لەلایەن باوکی خوێندکارێکیان دەستدرێژی جەستەی بەرامبەر کراوە و لێدراوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
دەستدرێژییەکە لەلایەن باوکی خوێندکارێک بەرامبەر بە پڕۆفیسۆرەکە ئەنجام دراوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی پڕۆفیسۆرەکە داوای لە خوێندکارەکان کردووە پابەندی ڕێنماییەکانی ناو پۆل بن.
ت.پ