"دەوڵەتانی هەژموونکار بیرۆکەی ئازاد بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەبینن"
ئایشە مەحمود، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و دەڵێت: "دەوڵەتانی هەژموونکار فکر و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ بە مەترسی گەورە بۆ سەر بەرژەوەندی و هێزی خۆیان دەبینن، بۆیە دەیانەوێت لە نێوان کۆمەڵگا و ڕێبەر ئاپۆدا دابڕانێک دروست بکەن، هاوکات پیلانگێڕی و ڕێککەوتنەکانیان نوێبکەنەوە".
عەبیر موحەمەد
قامیشلۆ- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئیمڕاڵی دیل کراوە و بە تووندی گۆشەگیر دەکرێت، دەوڵەتی تورکیا ڕێگە نادات بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ بریگرتەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ محەمەد ئۆجەلان، برای ڕێبەری گەلی کورد بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کرد، بەڵام گفتوگۆی تەلەفۆنی زۆر کورت بوو گەلی کورد و هەموو گەلی وڵاتپارێزی بەستراو بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕۆژانە لە دژی گۆشەگیری لە چالاکیدان، هەر سەبارەت بەو پرسە، ئایشە مەحمود، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئامانجی گۆشەگیریی هەڵسەنگاند.
ئامانجەکانی گۆشەگیری
ئایشە لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕییەکە قسەی کرد و وتی: "دەبینین کە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبرێت، بۆیە دەیانەوێت کۆمەڵگا و ڕێبەر ئاپۆ لێک جیابکرێنەوە تەنگژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی کلیلی چارەسەری ئەوان، بیر و هزری نەتەوەی دیموکراتین بۆیە دەسەڵاتەکانی دەسەڵات، بەتایبەتی لەم کاتەدا، بە کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتننامەی لۆزان دەرفەتێک بۆ مۆدێرنکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە دەبینن، هاوکات تەنگژەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵ بکاتەوە و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان نەخشەی نوێ بنیات بننن، دەوڵەتی تورک دەیەوێت هێرشەکانی بۆ سەر کۆمەڵگەی کورد بە یاسایی بکات، بۆیە دەبینین کە بەردەوام گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەکەن دەیانەوێت گەلەکەمان فێربکەن کە ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لە زینداندایە، دەیانەوێت ئەو دۆخەی ئێستا قبوڵ بکەن و جارێکی دیکە کۆیلایەتی خۆیان بەسەر کۆمەڵگای ئێمەدا بسەپێنن".
مەبەست لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان
ئایشە تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی:"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە ئەم هێرشە هەموو ئامانجی داگیرکردنی هەرێمەکەیە بە گشتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێمە و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەرەکەمان جیاوازی یان نییە لە ڕێگەی هێرشەوە دەیانەوێت داگیرکاریی خۆیان بە ڕەوا بزانن و بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە کوردستان بە ئەنجام بگەیەنن، دەوڵەتانی هەژموون و دەوڵەتی تورک، دەبینین کە جارێکی دیکە دەستیان خستە ناو دەستی یەک و دەیانەوێت پیلانگێڕی نوێ بکەنەوە پیلانگێڕییەکە ئەم جارە لە دژی گەلی ئاشتیخوازە، ئەو گەلانەی کە مافەکانی خۆیان دەپارێزن و لایەنگری شەڕ نین".
"فکرە ئازادەکان لە مێشکی هەموو ژناندا جێگیرن"
ئایشە ڕایگەیاند، هەڵوێستی ژنان لە دژی گۆشەگیری یەکلاکەرەوەیە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتی پێشکەشی کۆمەڵگە کرد کە چۆن هەموو پێکهاتەکان دەتوانن پێکەوە بژین و ڕێ بۆ پێشکەوتووان خۆش بکەن هزری ئازاد لە مێشکی هەموو ژناندا جێگیر کراوە و هەموو ژنان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە جموجۆڵدان ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەو گۆشەگیرییە قورسە لەناوببرێت و ڕێبەرەکەمان ئازاد بکەین شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕابەرایەتی ژنان بەڕێوەچوو، بۆیە عەقڵییەتی دەسەڵاتداری دەیەوێت سەروەریی خۆی بەسەر ژناندا بسەپێنێت و ژنان بگەڕێنێتەوە بۆ ئازادی دەیانەوێت ڕێگری لە ئازادیی ژن بکەن، بەڵام ئەوە تێکۆشانێکی بێ هاوتایە لەلایەن ژنانەوە".
تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی گۆشەگیری پێویستە
تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی ئەم کردار و پلان و پیلانگێڕیانەی ئێستا پێویستە، ئایشە بەم قسانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "بڕیار و هەڵوێستەکانمان لە دژی هەموو کار و پیلان و پیلانگێڕییەک دەبێتە تێکۆشان بەڵام وەک ژنان هەرگیز ئازادی خۆمان بە تەنیا قبوڵ ناکەین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە بنەمای تێکۆشانی ئێمە".