پارتێک لە ئەمریکاوە ئیدانەی دەستگیرکردنی سێ ئەندامەکەی ڕژاک دەکات

لە ڕاگەیاندراوێکی تایبەتدا، پارتی سۆسیالیستی ئازادی لە ئەمریکا و ئوسترالیا ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەی ڕژاک دەکات، کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، نێچیرڤان بارزانیش بە بەرپرسی یەکەم دەزانن.

لە ڕاگەیاندراوێکی تایبەتدا، پارتی سۆسیالیستی ئازادی لە ئەمریکا و ئوسترالیا ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەی ڕژاک دەکات، کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، نێچیرڤان بارزانیش بە بەرپرسی  یەکەم دەزانن.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی سۆسیالیستی ئازادی لە ئەمریکا و ئوسترالیا، لە ڕاگەیاندراوێکی تایبەتدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو پارتە دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگە ناڕازییەکان دژی دەستگیرکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، کە لەلایەن هەریەک لە ستیڤان دۆرهام، لە پارتی سۆسیالیستی ئازادی ئەمریکا و ئەلیسۆن سۆرن، لە پارتی سۆسیالیستی ئازادی لە ئوسترالیا بڵاوکراوەتەوە .

 

هەروەها ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەی ڕێکخراوەکە دەکەن، کە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە ڕۆژی ٥ی ئابەوە دەستگیرکراون، لە کاتێکدا بۆ پشتیوانیکردنی ژنانی ئێزدی چوونەتە شەنگال.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئێمە وەک پارتێکی فێمینیستی سۆسیالیست ئیدانەی ئەو کارەی دەسەڵات دەکەین، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت بەرپرسیارە بەرامبەر سەلامەتی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و ژنان".

 

لە کۆتایشدا هیوای ئازادییان بۆ هەر سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان خواست.

 

ت.پ