هەولێر، ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا

ژنێکی گەنج بە ناوی ئەسما لە شاری هەولێر لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر ژنێکی گەنج بە ناوی ئەسما لەلایەن براکەیەوە بە ناوی ر. ا.ف. تەمەن ٢٧ ساڵ کوژرا.

 

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کوردستان، تیمەکانیان گەشتووەتە جێی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.

 

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.

 

دیاردەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە باشوری کوردستان ڕوو لە زیادبوونە و هەر دوێنێ ژنێکی ٣٥ ساڵ لە شاری هەڵەبجە لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ت.پ