دەم پارتی: دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر

ئەنجومەنی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ٢٧ـی تشرینی ٢٠٢٥ لە ئەنقەرە ئەنجام دابوو. ئەنجامنامەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەداوە وەک وەڵامی هەنگاوە مێژووییەکەی ٢٦ـی تشرینی یەکەمی گەریلا دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" کە لەسەر چوار خاڵ ڕاوەستە دەکات و یەک لە خالەکان سەرنج خستنە سەر هەنگاوە مێژووییەکەی ٢٦ـی تشرینی یەکەمی گەریلایە لە قەندیل. دەم پارتی جەختی لەوەکردووەتەوە، دەبێت بە دڵسۆزییەوە پشتگیری لەم هەنگاوە بکرێت، تا ئەوەی لە سیاسەت لە بری توندوتیژی، چارەسەری دیموکراسی لە بری شەڕ پەرەپێ بدرێت.

 

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی دەم پارتی بەم شێوەیەیە:

"ئەنجوومەنی پارتەکەمان لە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ئەنقەرە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا بە بەرفراوانی ڕاوەستە لەسەر مژارەکانی ڕۆژڤی سیاسی، دۆخی ڕێکخستنیمان، کارەکانی گرووپی پەرلەمانی پارتمان و بە تایبەت لەسەر ئامادەکارییەکانمان بۆ بوودجەی ٢٠٢٦ کە لە داهاتوودا دێتە پەرەلەمان، کرا. لەسەر ئەم بنەمایە:

 

١- لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرتیک کرا کە زیاد لە ساڵێکە لە ڕۆژڤدایە و پەیوەست بە جێبەجێ کردنی ئامانجەکانی پرۆسەکە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوە بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتی پارەتەکەمان کرایەوە. وەک ئاشکرایە، پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢هەمیندا کۆتای بە هەموو ئەو کار و چالاکییانە هێنا کە بە ناوییەوە دەکران، هەروەها لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند هەموو هێزە چەکدارەکانی لە ناو سنووری تورکیا دەکشێنێتەوە. دەبێت ئەم پێشکەوتنە بۆ دیموکراسی، یاسایی و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی وەک خاڵێکی گرنگ لێکبدرێتەوە؛ دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر. دەبێت بە دڵسۆزییەوە پشتگیری لەم هەنگاوە بکرێت، تا ئەوەی لە سیاسەت لە بری توندوتیژی، چارەسەری دیموکراسی لە بری شەڕ پەرەپێ بدرێت، لەبەرئەوەی ئاشتی تەنها بە بێدەنگکردنی چەک نابێت، بەڵکو هاوکات بە داننان بە هاوڵاتیبوونی دیموکراسی و مافە دیموکراتیکییەکان هەمیشەیی دەبێت. لە ڕاگەیاندراوەکەی ٢٧ـی تشرینی یەکەمەدا، هاوسەرۆکانی گشتی پارتمان بۆچوونی خۆیان لەسەر پرۆسەی گشتی و هەمیش لەسەر هەنگاوەکانی ئەم دواییەی تەڤگەری کورد کە ناوێتی بۆ بڕیاری کشانەوەی هێزی چەکداری، بۆ ڕای گشتی خستەڕوو. بەبڕیان وەک ئەوەی پێشتریش کردوومانە، ئەوەی لە داهاتوودا بکەوێتە سەرشانمان جێبەجێ بکەین، بۆئەوەی ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک نەگیرێت و لەم خاکەدا بڕەخسێندرێت. بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە بەڕووی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ هەموو کەسێک دەکاتەوە. ئایندەی ئەم وڵاتە بە چەک نا بەڵکو بە ئیرادەی دەستەکۆ و کۆلێکتیڤی گەلان دادەرێژرێتەوە.

 

٢- تورکیا دیسان بە هۆی کارەکانی حکومەتەوە ڕووبەڕووی نایاسایی، بێدادی و چەوساندنەوە دەبێتەوە. ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی دژی جەهەپە تەنها لەسەر پارتێک نەبوو، بەڵکو هەموو ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک و ئیرادەی گەلی کردووەتە ئامانج. هەروەها ئەمجارە حکومەت لە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئۆپۆزسیۆن لەم دواییانەدا کە لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئەنجامی داوە، پەنای بۆ تۆمەتی "سیخوڕی" بردووە. هەروەها دانانی قەیومەکان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئارادایە. زۆر ڕوونە کە تۆمەتەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان بێ بنەمان و ئامانجی سەرکوتکردنی خەباتی میدیایە. ئێمە ئەو گوشارانەی سەر خەباتی ڕاگەیاندن ئیدانە دەکەین. هێزە دیموکراسیخوازەکان لە بەرامبەر ئەم کردەوانەدا بێدەنگ نابن. ئێمە باوەڕمان بە بەها ئەخلاقییەکان، دیموکراسی و ئیرادەمان بۆ بەردەوامی تێکۆشان بەهێزتر دەکەین.

 

٣- سەبارەت بە پڕۆسەی بودجەی ٢٠٢٦ کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، گرنگترین بەڵگەی سیاسییە بۆ دەسەڵاتدارانی سیاسی، چونکە دارشتن و دیاری کردنی بودجە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی حەز و ئارەزووی دەسەلاتدارانە. ئەو بنەمایانەی کە سەرچاوەی داهاتی وڵاتان و دابەشبوونیان دیاری دەکەن، بەپێی پەسەندکردنی بودجە دیاری دەکرێن. دادپەروەری، ڕوونبوونەوە و یەکسانی لە دابەشکردنی سەرچاوەکاندا دەتوانرێت بە بنەماگرتنی بودجە تێبگەین. هەروەها پشکی سیاسی حکومەتەکەی ئاکەپەش لە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا بە ڕوونی دیارە. ئەم بودجەیەی کە دەسەڵات لە هەژاران بەدەستی دێنێت و بەسەر دەوڵەمەندەکاندا دابەشی دەکات بە توندی ڕەتی دەکەینەوە. لەم ڕەشنووسەی بودجەدا هیچ هیوایەک کە داهاتووی کرێکاران، ژنان و گەنجان بپارێزێت نییە، لەبەر ئەوەی ئەم بوودجەیە بۆ شەڕ و کەرەستەی شەڕ خەرج دەکرێت، لە ئەنجامدا بەکارهێنانی ناڕەوا و نائارامی پەرەی پێدەدرێت، هەروەها هەژموونی پیاوسالاری و خراپ به کارهێنانی ئایین بۆ قازانجی سیاسی پێش دەخرێت. بە گشتی ئەم بودجەیە خزمەت بە سیاسەتی تاڵانکاری دەکات کە سروشت بەئامانج دەگرێت. لە کۆتاییدا ئەم بودجەیەدا هیچ کار بۆ ئاشتی و یەکسانی ناکات. بۆیە ئەنجومەنی پارتیمان بڕیارە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا بۆ بودجەیەک کە گەل بپارێزێت و لە ژێر ناوی "نان-ئاشتی" گوڕ بە یەکسانی بدات، تێکۆشانی بەرز دەکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارمانداوە ڕێپێوانێکی پێنج قۆڵی بۆ ئەنقەرە ڕێکبخەین و لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵک، بە هەموو هێزە دیموکراسی و کرێکارییەکان، دژی بودجەی پێشنیارکراوی حکومەت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەڕژینە سەر شەقامەکان، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەین دژی ئەم سیستەمە سەرمایەدارییە کە وڵاتێکی هەژار و کۆمەڵگەیەکی نایەکسان دەخوڵقێنێت تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە.

 

٤- ئەو ڕەشنووسەی کە بە ناوی "پاکێجی ١١ی دادپەروەری" کە لە ڕای گشتیدا باسی لێوە دەکرێت، ئامرازی دادپەروەری نییە، بەڵکو ئامرازی کۆنتڕۆڵکردن، نکۆڵی و چەوساندنەوەیە. هەوڵێکە بۆ بە یاسایی کردنی جیاکارییە کۆمەڵاتیەکان. پێویستە هەموارکردنەوەی ئەو ڕەشنووسانەی  کە یەکسانی پێشێل دەکەن و دژە دیموکراسین دەستبەجێ دەستی پێ بکرێت. پێویست بە ڕەشنووسی یاسایی بەرفراوان و لیبڕاڵ هەیە، نەک جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی کە سنووردارکردنەکان زیادتر دەکات.

 

داواکاری دادپەروەری و دیموکراسی لە کۆمەڵگادا داواکارییەکی بنەڕەتییە، بەڵام لەوانەیە هیچ بڕگەیەک لە پاکێجی دادپەروەریدا ئەم داواکاریانە لەبەر چاو نەگرێت. بەڵکو بەپێچەوانەوە ئامادەکارییەکە بۆ بەکارهێنانی کردەوەی دژە دیموکراسی و ڕێگا بۆ تاوانەکانی ڕق و کینە دەکاتەوە. هەموو هاووڵاتییەک بە بێ لەبەرچاوگرتنی کولتوور، زمان، باوەڕ و ناسنامە یان ڕەگەز، شایەنی مافی یەکسان و ژیانێکی بە کەرامەتە. بۆیە ڕێزگرتن لەمە مەرجی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. ئێمە وەک دەم پارتی ئەم پاکێجە وەک هێرشێک بۆ سەر باوەڕ بە پێکەوە ژیانی گەلان دەبینین و لەبەرامبەردا تێکۆشانمان بۆ یەکسانی، ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی بەرز دەکەینەوە.

 

ئێمە بێ هیوا نین. لەبەرئەوەی هێزی ڕێکخستنی گەلان لە هەر جۆرە چەوساندنەوەیەک گەورەترە. چونکو خەڵکی بەکەرامەتی ئەم وڵاتە بێ وەستان بۆ یەکسانی، ئازادی و ئاشتی تێدەکۆشێت."