هێڤی سلێمان کۆچی دوایی کرد
هێڤی سلێمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
دوێنی ٢٨ی تشرینی یەکەم، هێڤی سلێمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەستاری عەفرین-شەهبا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
هێڤی سلێمان، خەڵکی شارۆچکەی مابەتایە لە عەفرینی داگیرکراو، تەمەنی ٦٢ ساڵ بوو، خاوەنی حەوت منداڵە، لە سەرانسەری ڕۆژئاوای کوردستان-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە وڵاتپارێزی و مێژووی پڕ لە تێکۆشانی و بەرخۆدان دەناسرا.
هێڤی یەکێک بوو لە یەکەمین مامۆستا کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١١ بە زمانی کوردی لە شاری حەلەب وانەی دەوتەوە و ئەندامی دامەزرێنەری "SZK" بوو، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و لەم دواییانەشدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بوو.
هێڤی سلێمان ساڵانێکی زۆرە بەشدارە لە تێکۆشانی بۆ گەل و ژنانی کورددا، جگە لەوەش لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود و عەفرین ڕۆڵی پێشەنگی گێڕاوە، هەروەها چاوی بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە.