پانێڵ شۆپێك بە ناونیشانی "توندوتیژی دژ بە ژنان بوەستێنن" سازکرا

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، پەیمانگای "یونایتد سکێڵس" بە هاوکاری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە هۆڵی ستی ئای لە شاری کەلار، پانێڵێکیان بە ناونیشانی "توندوتیژی دژ بە ژنان بوەستێنن" سازکرد.

گەرمیان

 

پانێڵ شۆپەكە لە لایەن هودا محەمەد، توێژەری کۆمەڵایەتی لە ڕێکخراوی خەڵک دەستیپێکرد و باسی مێژووی سەرهەڵدانی ٢٥ ی تشرینی دووەمی کرد و گرنگی ئەم ڕۆژە و چالاکیەکانی ئەم ڕۆژەی بۆ هوشیارکردنەوەی خەڵک بۆ بەرەنگاربووەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە ڕوبەڕووی ئەبنەوە ڕوونکردەوە.

محەمەد عەلی، نەقیبی مافپەروەر، لە ڕووی یاساییەوە ڕێکار و شیوازی بەرەنگاربوونەوەکانی ڕوون کردەوە دەربارەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان و باسی یاساکان و لێکۆڵینەوەکانی کرد لەو کەیسانەی کە دێتە لایان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان.

هەروەها هەیفا مەجید، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی باسی کاریگەری ڕۆشنبیری لە کەمکردنەوەی توندوتیژی کرد و ڕۆڵی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندنی لە هوشیارکردنەوە بە گرنگ نرخاند.

لە کۆتایی پانێڵ شۆپەکەدا دڵشاد ئیسماعیل، مامۆستای زانکۆ باسی لە توندوتیژی کرد لە مێژووداو گفتوگۆیەکی گەرم لە نێوان میوانەکان و پانێڵیستەکان کرا دەربارەی ڕێگاچارەکان بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنی توندوتیژی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا.