نیکۆلا ئەشرەف شاڵی: خۆبەڕێوبەرییەکەی رۆژئاوا مەترسیی لەسەر نییەو ئایندەش هەر بۆ ئەوانە

نیکۆلا ئەشرەف شاڵی، چاودێری سیاسی دەڵێت: خۆبەڕێوبەرییەکەی رۆژئاوا مەترسیی لەسەر نییەو ئایندەش هەر بۆ ئەوانە، جارێکی تر جەخت دەکەمەوە، ئایندە بۆ ڕۆژئاوای کوردستانە.

ناوەندی هەواڵ

 

نیکۆلا ئەشرەف شاڵی، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: ئەو شۆڕشەی لەڕۆژئاوای نیشتیمانەوە دەستیپێکردووە لەجیهاندا هاوتای نییە، هەرچی بەربەست هەیە ڕایدەماڵێت،م شۆڕشێك لەخۆڵەمێشەوە، ئەزموونی حوکمڕانی و هێزێکی وەك "هەسەدە"ی هێناوەتە بوون. شۆڕشێك کە پیر و لاو و ژن و مناڵی بۆ بەرەبگاربونەوەی دوژمن هێناوەتە مەیدان، هیچ هێزێکی تیرۆریستی نایبەزێنێت.

 

وتیشی: دەمێکە وتومە و ئێستاش دەیڵێمەوە، هیچ مەترسییەكی کەوتن و لەناوچوون لەسەر ئەزمونی خۆبەڕیوەبەری و هێزە نیشتیمانپارێزەکانی هەسەدە نییە، ئەو گەلەکۆمەیەی دژی ڕۆژئاوا نیشتیمان دەکرێت لەلایەن تورك و عەرەبی تیرۆریستی داگیرکەر، ئاڵنگارییەکە لەئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و یەکێکە لەدەرهاویشتەکانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی ئەمریکی، ئەمەش بەقارەمانێتی شەڕڤانە ئازا و ئازادەکانی گەلەکەمان تێدەپەڕێت.