نیاز عەبدوڵا: دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خێزانی دەستگیرکراوان شێوازی ڕژێمی بەعس بوو
نیاز عەبدوڵا لە دۆسیەی سزادانی ڕۆژنامەنووسانی بادیناندا، ئەو دەستدرێژییانە دەهێنێتە زمان کە بەرامبەر بە ژنان و کەسوکاری دەستگیرکراوان دەکرێت لەکاتی دەنپێدانانەکاندا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافی مرۆڤ نیاز عەبدوڵا لە وتارێکیدا بە ناوی " لە نێوان زیندانەکانی هەرێم و بەعس"دا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، هەڕەشەکردن و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن و خوشک و کچی زیندانیان شێوازێکی رژێمی بەعسە و لە ئێستادا لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە پەیڕەو دەکرێت، وەک ئەو دۆسییەی ئەشکەنجەدان و هەڕەشەکردنەی ساڵی ٢٠١٤ ئاشکرا بوو لە کەسوکاری دوو زیندانی کرابوو دواتر برابوونە زیندانی ئاکرێ، ئێستاش هیچ لایەک لە ئاسایش، چاكسازی، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و نه دادگاکان پێیان نه‌وتین هه‌ڕه‌شه‌كاران سزاكه‌یان چی بوو؟ ئایا ئه‌و جه‌للادانه به‌رده‌وامن یان دوورخراونه‌ته‌وه و سزادراون؟.
نیاز عەبدوڵا ئاماژە بە کەیسێکی نوێ دەکات کە دۆسییەی زیندانیانی بادینانە لە ١٦ی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ دادگای هەولێر بڕیاری سزای ٦ ساڵ زیندانی بۆ ٥ ڕۆژنامەنووس دەرکرد و دەڵێت: "شێروان شێروانی سزادراو لە هۆڵی دادگا و بۆ دادوه‌ر به ده‌نگی به‌رز وتبووی 'جه‌نابی دادوه‌ر، وته‌كانم گۆڕدراون و ئه‌و دانپیادانانه هی من منین، له ژێر هه‌ڕه‌شه و لێدان و چاو سووركردنه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌لدا كراوه' "، بە پێی قسەی نیاز عەبدوڵا وەڵامی دادوەر بۆ شێروان شێروانی خۆبێبەریکردن بووە لە لێکۆڵینەوەکان و گەڕاندنەوەی لێکۆڵینەوەکانە بۆ ئاسایش، لە کاتێکدا دەبوو دادوەر بڕیاری دادگا بۆستێنێت لەو حاڵەتەدا بەڵام بڕیارەکەی سەپاند.
نیاز دەڵێت: "هەڕەشەكردن بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر خێزان و منداڵ و خوشك، یەكێك بوو له شێوازی ئەشكەنجەكانی رژێمی بەعس له عێراق دژ به‌و كوردانه‌ی به‌هۆی كاری سیاسی و خه‌بات و تێكۆشان دژ به سته‌می رژێم تێكۆشانیان ده‌كرد، تا بەزۆر دەستگیركراوانی سیاسی ناچاربكه‌ن دان بەتاوانێكدا بنێن یان ناوی كەسانێك بڵێن. ئه‌وانه‌ی رۆژێك زیندانه‌كانی به‌عسیان بینیوه، باش ئاگاداری هه‌ڕه‌شه و تاوانه‌كانی ده‌ستدریژی سێكسین بۆسه‌ر ژنان و پیاوان، له‌و باره‌یه‌وه سه‌دان چیرۆكی دڵته‌زێن هه‌ن. تیایاندایه ئیستاش ئاسه‌واره‌كانی هه‌وڵی خۆكوشتن به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدێژی سێكسی هه‌وڵی خۆكوشتی داوه".
ئەقڵیەتی دەسەڵاتخوازی و پیاوسالاری ڕێگە بۆ دەسەڵات و ئاسایش خۆشدەکات لەگەڵ ئەو پێشێلکاری و مافخواردنانەی بەرامبەر دەستگیرکراوان لە لایەن دەوڵەتەوە دەکرێت، ژن و منداڵی دەستگیرکراوان بە هەڕەشە کردن و دەستدرێژی سێکسی کردنە سەریان، بکەنە کەرەستەیەک بۆ فشار خستە سەر دەستگیرکراوان تا دان بە تاوانێکدا بنێن کە ئەنجامیان نەداوە، بۆ ئەوەی بەڵگە بدەنە دەست دادگا و دادوەرەکان بەپێی حوکمی سیاسی و دوور لە یاسا سزایان بەسەردا بسەپێنرێت.
ت.پ