نوسەرانی ژن لە مەغریب بەهۆی جیاکاری ڕەگەزی ناڕەزایی دەردەبڕن

لەگەڵ هەوڵ و بەردەوام بوونی ژنانی مەغریب لە کارکردن و دەرخستنی تواناکانیان بەڵام جیاوازی ڕەگەزی هەیە، ئەوەش ژنان و کۆمەڵەی نووسەرانی ژنانی مەغریبی توڕە کردووە.

مەغریب

 

ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم، کۆمەڵەی نووسەرانی ژنانی مەغریب بەیاننامەیەکی دەربارەی شاردنەوەی توانای ژنان بڵاوکردەوە، تیایدا داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە هەوڵی شاردنەوەی توانای ژنان نەدەن و بە بێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ بەهرەی خاوەن بەهرەکاندا بکەن.

هەروەها داوایان لە حکومەت کرد گرنگی بە کلتور بدەن، هەروەها ڕێگە ئاسان بکرێت بۆ بەشداریکردنی ژنان لە بەڕێوەبردنی ڕۆشنبیریدا.

هەروەها ئەو کۆمەڵەیە ئەوەشیان ڕوونکردەوە لە مەغریب جیاکاری تەواو لە نێوان هەردوو ڕەگەز دەکرێت و ئیدانەی ئەو جیاکارییە دەکەن، کە بووەتە هۆی بێهیوابوونی ژنان لە هەوڵدان و کارکردنیان.

کۆمەڵەی ژنانی نوسەرانی مەغریب لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵێک لە ژنانی نوسەر و ڕۆشنبیری وڵاتی مەغریب دامەزراوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی ژنانی نوسەر و خاوەن بەهرەکانی ئەو وڵاتە.