نوێنەری کۆنگرەی ستار سەردانى رێکخراوى ئاسۆى ژنانى كوردی کرد
نوێنەری کۆنگرەی ستار سەردانى رێکخراوى ئاسۆى ژنانى كوردی کرد و مەترسی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی تەمموزی٢٠٢١، لیمان شۆیش نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان لەگەڵ دلڤین ئەحمەد ئەندامی بەڕێوەبەری نوێنەرايه تی، سەردانى رێکخراوى ئاسۆى ژنانى كورد_ كۆمهڵى زەحمهتکێشان-یان کرد.
لە سەردانەکەدا باس لە بارودۆخی پارچەکانی کوردستان بە گشتی کرا و هێرشى توركيا له سهر باشورى كوردستان و مهترسی ئهم هێرشانە بۆ سەر تەواوی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەر لە دانیشتنەکەدا نوێنەری کۆنگرەی ستار، چۆنیەتی کاری کۆنگرەکەی بە وردی لە ئامانج و بەش و کۆمیتە و کار و پڕۆژەکانی ڕوون کردەوە.