نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە هاوڵاتیانی غەززە تا دوو مانگی داهاتوو خۆراکیان هەیە

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی غەززە تەنها بۆ ماوەی دوو مانگی داهاتوو خوراکیان هەیە، ئاگربەست تاکە ڕێگای سەلامەتییە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ دانیشتووانی غەززە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە  ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.

 

ڕێكخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە بارودۆخی دانیشتووانی غەزە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ڕەوشی مرۆیی لە غەزە بەرەوخراپبوون دەچێت، چونكە دانیشتووانی ناوچەکە تەنها بەشی دوو مانگی داهاتوو خۆراکیان هەیە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگربەست تاکە ڕێگای سەلامەتییە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ هاوڵاتیانی غەزە، هەربۆیە داوای دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی خۆراک لە سەرانسەری غەزەدا دەکەین.