نێرگس محەمەدی هەڵوێستی لە دژی هێرشەکانی سەر ژنانی زیندانی قەرچەک نیشاندا
نێرگس محەمەدی، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و زیندانی سیاسی هەڵوێستی دژ بە هێرشی پاساواناوان لەسەر قاوشی زیندانیانی سیاسی ژن لە گرتووخانەی ژنانی قەرچەک نیشانداو وتی: بەم هێرشانەی، کۆماری ئیسلامی دەیەوێت ژنانی زیندانیکراو بترسێنی و تۆڵە بکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پاسەوانانی ژن و پیاو بە فەرمانی سۆغرا خودادادی، بەڕێوەبەری زیندانی قەرچەک هەڵیانکوتایەسەر قاوشی ژنانی زیندانییەکە، ژنانی زیندانی سیاسی بە بەرزکردنەوەی درووشم بەرگرییان نیشاندا و بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە.
نێرگس محەمەدی، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و زیندانی سیاسی هەڵوێستی دژ بە هێرشی پاساواناوان لەسەر قاوشی زیندانیانی سیاسی ژن لە گرتووخانەی ژنانی قەرچەک نیشانداو ئاشکرای کرد هێرشەکە پێش سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پلاندارێژراوە و وتی،: ژن لەو زیندانەدا بە دیل گیراون؛ مانا و قووڵای دەبەخشن بە تێکۆشان، خۆڕاگری و ژیان. ژن لە هێرشی پێوەرداران و پاسەوانانی کۆماری ئیسلامی ناترسن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەم هێرشانەی، کۆماری ئیسلامی دەیەوێت ژنانی زیندانیکراو بترسێنی و تۆڵە بکاتەوە.
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند گەلی ئێران لەم ڕۆژانەدا یادی کوشتنی ژینا ئەمینی و ئەو ژنانە دەکاتەوە کە لە سێدارە دراوون، هاوکات بیریان لای ئەو زیندانیانەدایە کە لە ژێر ستەمدان.