یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک: ژن ژیان ئازادی گۆراوە بۆ مەشخەڵی ئازادی
یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک "DAKB" لە سێیەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد دژی هەموو جۆرەکانی فشار و توندوتیژی و سیاسەتی لەسێدارەدان، شتیوانی ژنان پتەوتر بکرێت.

ناوەندی هەواڵ
یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک "DAKB" بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەدوای ئەمەدا، هاواری 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزبووییەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە هەموو جیهاندا تەشەنەی کرد و گۆڕا بۆ شۆڕشی هاوبەشی ژنان.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات لەپاش ئەم شۆڕشە فشارەکان زیاتربوون، دەڵێت: "تەنها لە مانگی ئەیلوولدا، ٩٢ کەس لەسێدارەدراون کە ٤ لەوانە ژن بوون، ئەمڕۆ شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و نەسیم غوڵامی سیمیاری لەژێر هەڕەشەی لەسێدارەداندان و بوونەتە سیمبولی ئەم تێکۆشانە.
یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک "DAKB)"ڕایگەیاند، کە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' گۆڕاوە بۆ مەشخەڵێکی ئازادی کە هەرگیز ناکوژێتەوە، دەڵێت: "ئازادیی ژنان، ئازادیی گەلانە. بانگەواز دەکەین کە پشتیوانی ژنان و تێکۆشانی یەکسانیی گەلان فراوانتر بکرێت دژی هەموو جۆرەکانی فشار و توندوتیژی و سیاسەتی لەسێدارەدان".