تەژەکە_ئە: تا ئازادکردنی ژیان تێکۆشانمان بەردەوامە

تەژەکە_ئە بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: تا ئازادکردنی ژیان، پێکەوە تێکۆشان فراوانتر دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا "تەژەکە_ئە" بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند گۆڕانی دیموکراتیک و ژیانی ئازاد لەڕێگەی شۆڕشی ژنانەوە دێتەدی. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ژینا ئەمینی و هەموو شەهیدانی ئازادی بیردەهێنێتەوە، بانگەوازدەکات بۆ تێکۆشانی هاوبەش لەپێناو سەرخستنی ئەو شۆڕشەی بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێ کردووە.

 

هەروەها ئاماژە بەو شۆڕشە جەماوەرییە دەکات کە پاش کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێ کرد و دەڵێت: "ئەم بزووتنەوەیە کە فۆرمەلە ئەفسووناوییەکەی ڕێبەر ئاپۆ "ژن، ژیان، ئازادی" کردە درووشمی خۆی، لەماوەیەکی کورتدا بە جیهاندا بڵاوبووییەوە".

هەروەها جەخت دەکاتەوە، هێشتا ئەم شۆڕشە بەردەوامە، ژنان و گەنجان و گەل دژی هەموو جۆرە ستەم و فشارێک بەرگریی لە ژیانی ئازاد دەکەن، کەچی ڕژێمی ئێران بە ئەشکەنجە و زیندانیکردن و سێدارە هەوڵدەدات ئەم بەرخۆدانە سەرکوت بکات، دەڵێت: "وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کە بوونە سیمبولی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەبەردەم هەڕەشەی لەسێدارەدانن. ڕژێمی ئێران هەوڵدەدات لەم ڕێگەیەوە، بوێریی و هیوا و هێزی ژنان بشکێنێت.

 

تەژەکە_ئە پشتگیریی خۆی بۆ کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" دووپات دەکاتەوە، بانگەواز لە ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات بەشداری کەمپەینەکە بکەن، بە پشتیوانیکردن لە ژیانی پێشەنگەکان، شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بپارێزن.

 

بەرنامەی چالاکییەکان

بەرنامەی چالاکییەکان سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەم جۆرەیە:

١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥

ئەڵمانیا

مونستەر

گردبوونەوە

کات: ١٤.٠٠

شوێن: ستوبێنگاس

برێمن

گردبوونەوە

کات: ١٧.٣٠

شوێن: ئەم دۆم

 

***

بۆن

یادکردنەوە

کات: ١٦.٠٠

شوێن: کۆمەڵەی بۆن

 

*** .

هامبۆرگ

گردبوونەوە

کات: ١٧.٠٠

شوێن: هامبۆرگ ڕاتاوس

 

***

دوسلدۆرف

گردبوونەوە

کات: ١٧.٠٠

شوێن: شادۆپلاتز

 

*** .

ئاوریچ

گردبوونەوە

کات: ١٦.٠٠

شوێن: ئام مارکێت‌پلاتز

 

***

دویسبورگ

گردبوونەوە

کات: ١٧.٠٠

شوێن: کۆنیگ هاینریچ پلاتز

نەمسا

ڤیەنا

گردبوونەوە

کات: ١٧.٠٠

شوێن: بوندسلاندەر پلاتز/ نیوباوگاس U3

فەرەنسا

مێلۆن- ئێڤری

نمایش

کات: ١٤:٠٠

شوێن: مێلۆن DTM

________________ .

٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

ئەڵمانیا

هانۆڤەر

یادکردنەوە

کات: ١٣:٣٠

شوێن: Jina- Mahsus Amini Platz / in Linden

 

***

بەرلین

ڕێپێوان

کات: ١٤:٠٠

شوێن: ئۆرانینپلاتز

 

*** .

کۆڵن-مولهایم

گردبوونەوە

کات: ١٥.٣٠

شوێن: ڤینەرپلاتز

بەلجیکا

برۆکسل

گردبوونەوە

کات: ١٥.٠٠

شوێن: برۆکسل سێنتڕاڵ

هۆڵەندا

ڕۆتەردام

گردبوونەوە

کات: ١٣.٠٠

شوێن: وێستگەی ناوەندی

-----------------------------

٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

ئەڵمانیا

شتوتگارت

پانێڵ

کات: ١٥:٠٠

شوێن: Siemensstr. 150