ناگیهان ئاکارسەل، ژنێک تا دوا هەناسەی ئاشقی ئازادی ژن و کوردستان بوو
ئەڤین ئەمین، بەرپرسی خەباتی گشتی شنگال لە شاری سلێمانی دەلێت: شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، لە ئەنجامی ترسی دەوڵەتی داگیرکەربوو، لە ژنانی ئازادیخواز، ژنێک بۆ دەستکەوتەکان و خەباتی ژنان تێدەکۆشانی کرد، بەڵام بە ئامانج گیرا، ئێمەی ژن درێژەدەری خەباتی دەبین.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_شۆڕەژنێک لە ساڵی ١٩٧٦دا، لە گوندی خێلیکانی سەر بە شارۆچکەی گولیازی شاری قۆنیای تورکیا، بە ناوی ناگیهان ئاکارسەل، چاوی بە دونا هەڵهیناوە، ناگیهان ئاکارسەل ناسراو بە "هەڤاڵ زیلان"، منداڵی ناگیهان لە سروشتی گوندەکەیاندا تێپەڕدەبێت، خوێندنی لە گوندەکەی خۆیدا تەواو دەکات، پاشان ڕوو لە زانکۆی گازی دەکات و لە شاری ئەنقەرە لە بەشی ڕاگەیاندن وەردەگیرێت، لە ئەنجامی ئەو ئەقڵیەتە سەرمایەدارییەی لە ناوچەکەدا دروستبووە، بەشداری یەکێتی گەنجانی کوردستان دەکات، تا بتوانێت ئارامی و پێکەوەی بدۆزێتەوە، لە ژیانی زانکۆیدا بەهۆی ئەو فکر و ئایدیایەی بەرابەر ئەقڵیەتی کۆمەڵگەی ئەکاتەی دەبێت، لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٧ زیندانی دەکرێت، لە پاش دەربازبوونی لە زیندان، لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٤ لە ئاژانسی هەواڵی دیجلە وەک هەواڵساز و پەیامنێر کاردەکات، پاشان بۆ قاڵبوونەوەی زیاتر لە پرسەکانی ژندا، کۆرسەکانی بەشی خویندنی ژنان لە زانکۆی حاچەتەپە وەردەگرێت، پاشان لەگەڵ دامەزراندنی ئاژانسێک تایبەت بە ژن " نوژنها " کار و خەبات بۆ ژنان تایبەت دەکات، وەک پەیامنێر و هەواڵساز لە چاپەمەنی ئازاددا چەندین ساڵ وەشانی دژ بە ئەقڵیەتی پاوانزوازی و داگیرکارییەکان ئەنجامدەدات، هەردەم وەک تێکۆشەر و مامۆستا هاوڕێیەتی دروستدەکرد، خەباتی ئەو تەنها ژنانی کوردی نەگرتەوە، بەڵکو ژنانی تورکیا و ناوچەکانی دیکە ئاشنای ئەو کەسایەتییە دەبن، لەگەڵ دەستپێکردنی دامەزراوەیکردنی ژنۆلۆژی دەستپیدەکات.
ناگیهان ئاکارسەل بەشداری لە خوێندنەوەی ئەکادیمیاکە دەکات، پاشان لەگەڵ دامەزراندنی گۆڤاری ژنۆلۆژی هەوڵی داوە، وەک ئەندامی دەستەی سەرنوسەری گۆڤارەکە جێ دەگرێت و خەبات دەکات، گۆڤاری ژنۆلۆژی بە زانیارییەکانیان دەوڵەمەندتر دەکات، لە ڕێگەی وتنەوەی پەروەردەوە، بەشێکی زۆر لە ژنانی باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان پەروەردەی ژنۆلۆژی کردووە، بە دەیان کۆڕ و سیمیناری پەروەردەی بۆ ئاشناکردنی ژنۆلۆژی بە ژنانی کورد بەڕێوەدەبرد، لە ساڵی ٢٠١٩ تا شەهیدبوونی بێ وچان کاری لەسەر گەیاندنی زانستی ژنۆلۆژی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک خاوەنی ببیرۆکەی دامەزراندنی ناوەندی کتابخانە و ئەرشیف و لێکۆڵینەوەی ژنی کورد دەستی بە کارکردن بۆ پەرتوکخانەکە کرد، کە ئامنجی لێکۆڵینەوەی ژنان لە کوردستان و بونیادنانی ڕێکخراوێک کە بتوانێت پێشەنگایەتی ڕۆشنبیری ژنانی کورد بکات، بە هەیەجانێکی زۆرەوە کاری دەکرد، بەڵام لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا، لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ بونیادنانی پەڕتوکخانەی ژنی کورد، لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی، دەستی ڕەشی میتی تورک گەیشتە گیانی هەڤاڵ زیلان و شەهید کرا، بەڵام میراسی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بیرۆکەکانی هەردەم زیندوون و بەردەوامن لە ئیلهام بەخشین بە نەوەی نوێی ژنانی خەباتکار، ناو و زانستی ژنۆلۆژیەکەی بۆتە سومبوولی بەرخۆدان و خۆڕاگری بۆ داکۆکیکردن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان.
"ناگیهان ئاکارسەل ناوەندێکی بۆ ئەرشیفکردن و وتنەوەی زانست بۆ ژنان بونیادنا، دەسەڵات لەو زانستە سڵی دەکردەوە"
ئەڤین ئەمین، بەرپرسی خەباتی گشتی شەنگال لە شاری سلێمانی، باسی لەوەکرد، هەڤاڵ زیلان، ژنۆلۆژی بە تەواوی ژنان ناساند، جێدەستی لە خەباتی ژنان و " ژن، ژیان، ئازادی "دا هەبوو، دەڵێتڵ شەهید ناگیهان ئاکارسەل، بەدەستی ڕەشی دەوڵەتانی دراوسێ لە کاتی بونیادنانی پەڕتوک خانەیەک بۆ ژنان شەهید کرا، داگیرکەر لە دەنگی ئەو ژنە دەترسان بۆیە تیرۆریان کرد، بۆ گەیشتن بە مافی خۆی پێویستە تاوانباران سزا بدرێن، شەهید ناگیهان هەردەم لە فکروو ئایدیای ئێمەدە دامێنێت، میراتی ژنۆلۆژی لە شەهید ناگیهانەوە بۆ هەر ژنێک بەجێ ماوە، ئیمە پارێزگاری لە میراتەکەی دەکەین، هەبوونی زانست هەموو بەربەستەکان دەشکێنێت، هەبوونی جڤاک و پەروەردەی چەند زانستیانەتر بێت، پێشکەوتنەکان زیاتر دەبێت، هەبوونی پەرتوکخانەی ژنی کورد ئەو زانستە گەورەیەیە کە شەهید زیلان بۆ ژنانی کوردی بونیاد دەنا، لە کاتی بەڕێکەوتن بۆ نیادنانی ناوەندی ئەرشیف، توێژنەوە و پەڕتوکخانەی ژنی کورد، تا ناوەندێک بۆ ئەرشیفکردنی کار و خەباتی ژنان لە باشووری کوردستاندا بونیادبنێت، لە لایەن میتی تورک تیرۆرکرا، دوژمن لەو پێشکەوتنەی ژنان ترسا، وەک مەترسییەک دەستکەوتی ژنانی بووسەر خۆی دەبینی، ئەو توانایەی ژنی وەک چەکێک لەسەر ملی دەبینی، هەروەها شەهید زیلان بەرخۆدانی دژ بە داگیرکاری بۆسەر ژنان دەکرد، کە مەترسی بوو بۆسەر ژنان، بۆیە بە ئامانج گیراوە، بەڵام لە پاس خۆی دەستکەوتی گرنگی بۆ ژنانی تەواوی پارچەکانی کە ژنۆلۆژی تیدا وتووەتەوە بەجێ هێشتووە، هەرچەندە ناگیهان ئاکارسەل بە خەونی کردنەوەی پەرتوکخانەکە نەگەیشت، بەڵام پەرتوکخانەی ژنی کورد بە هاوکاری چەندین ژن ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ئەنجامدرا، پاش هەوڵ وماندوبوونێکی زۆر ناوەندەکە کرایەوەو درێژە بە خەباتی ناگیهان ئاکارسەل درا.
"ئێمەی ژن زیاتر لەسەر ژیانکردن بە پێکەوەیی و دەستکەوتنی مافەکانمان دەجەنگین"
ئەڤین ئەمین لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: بۆ ئاسودەی ڕۆحی شەهید زیلان، پێویستە بەردەوامی بە خەبات و ڕێگەی ئەو بدەین، کاریگەری پەروەردە و بەرکەوتەکانی لەگەڵ چواردەوریدا کاریگەری دروستکردبوو، کارکردن لەسەر ڕێ و ڕێبازی شەهید ناگیهان وەک ئەرکێک ببینین، زانستی ژنۆلۆژی لە خەبات و کارکردنماندا ڕەنگبداتەوە، لە ڕێگەی بەرخۆدانمانەوە بۆ دژمنی رونبکەینەوە، شەهیدکردن لە لایی ئێمەی ژنان و لە پێناو دەستکەوتنی مافەکانی ژنان چەکێکە بۆ بەرخۆدانیمان، ئێمەی ژن زیاتر لەسەر ژیانکردن بە پێکەوەیی و دەستکەوتنی مافەکانمان دەجەنگین، ئێمەی ژن ئەو شەهیدکردنەی ناگیهان ئاکەرسەل شەرمەزار دەکەین، دوژمن لە پێشکەوتنی ژن لە باسووری کوردستان ترسا، شەهیدکردنی ناگیهان لە ئەنجامی ترسی دەوڵيتانی دراوێ لە ژن و ژنۆلۆژی بوو، ئێمەی ژنان بەردەوام و خەباتگێڕ دەبین، بۆ پێشکەوتنی کارەکانی شەهید ناگیهان ئاکارسەل.