حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بە بەشداریی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار ناونیشان لە بوارە جیاوازەکان، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی ١١ ڕۆژ دەخایەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٣ی تشرینی یەکەم، لە پێشانگای نێودەوڵەتی لە شارەدێی تاسلوجەی سلێمانی، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی دەستیپێکرد.

 

لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار ناونیشانی جیاواز لە بوارەکانی، منداڵان، پەروەردە، هونەریی، سیاسیی، ئابووریی، کۆمەڵایەتی، مێژوویی، فەلسەفی و چەندین بواری تر بەشدارییان پێکراوە.

 

هەروەها لە ١٦ وڵاتەوە ٢٥٠ پەرتووکخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە.